|
عنوان
|
تاوتوێکردنی جەستەتەوەری ڕێژەی بەکارهێنانی وشە لە کوردیی ناوەڕاستدا بۆ داڕشتنی کەرەستە فێرکارییەکان
|
|
نوع پژوهش
|
مقاله چاپشده در مجلات علمی
|
|
کلیدواژهها
|
فرەپاتیی وشەکان , زمانناسی کۆرپستەوەر , کوردی ناوین (سۆرانی) , فێرکاری زمان , لیستی وشە فێرکارییەکان
|
|
چکیده
|
ئەم توێژینەوە بە پێی بۆچوونی کۆرپستەوەر دەستی داوەتە لێکدانی فرەپاتیی وشە لە زمانی کوردی ناویندا (سۆرانی) و هەوڵ دەدا بنەمایێکی زانستی بۆ داڕشتنی سەرچاوە فێرکارییەکان لەسەر بنچینەی داتا پێک بهێنێت. لە دوو کۆرپسی زمانی بریتی لە 92 میلیۆن نموونە وشە لە دەقە نووسراوەکان و 21 هەزار نموونە لە داتا ئاخاوتنییەکان، داتا کۆکراونەتەوە و بە نەرمئامێری AntConc لێکدراونەتەوە. وشەکان بەپێی ڕادەی دووپاتبوونەوە و بەرفراوانی بەکارهێنان پۆلێنبەندی کراون و لیستێک وشەی فێرکاری هێنراون. بۆ هەڵسەنگاندنی کاریگەریی فرەپاتیی وشەکان لە سەر فێربوون، سێ گرووپی هاوئاست لە فێرخوازانی فارسزمان لە خولێکی دە دانیشتنیدا بەشدارییان کردووە کە بەشێوەی جیاواز وشە فرەپاتەکان لە بەردەستیاندا بووە. ئەنجامەکان نیشاندەری ئەوە بوون گرووپێک کە ئەم لیستەی بەشێوەی ڕاستەوخۆ و بەردەوام لە بەردەست بووە، لە تاقیکاری کۆتاییدا تا ڕادەیێکی بەرچاو کاردانەوەی باشتری لە تێگەیشتن و بەکارهێنانی وشەکان نیشان داوە (تێکڕای نمرە ٪87). بەراوردی دوو کۆرپسی نووسراو و ئاخاوتنیش نیشاندەری پێکگرتوویی بەرزی وشە فرەپاتەکان لە هەر دوو ئاقاردایە، کە جەخت دەخاتە سەر گرنگی فێرکاریی وشە فرەپاتەکان بۆ لێهاتوویی لە ئاخاوتن و نووسیندا. دەستکەوتەکان نیشاندەری ئەوەن بەکارهێنانی بۆچوونی کۆرپستەوەر دەتوانێ بۆ داڕشتنی سەرچاوە فێرکارییە مەبەستدار و کارامەکانی زمانی کوردیی ناوین ئاسانکاری بکات و یارمەتیدەری گەشە کردنی کوالێتی فێرکاری زمانە کەمسەرچاوەکان بێت.
|
|
پژوهشگران
|
حسیبه فائقی (نفر اول)، ابراهیم بدخشان (نفر دوم)
|