|
عنوان
|
دالی بۆش و دەرکەوتەکانی لە گوتاردا: خوێندنەوەی لاکلائۆیی ڕۆمانی کەوتنی ئاسمانەکان بەرهەمی جەبار جەمال غەریب
|
|
نوع پژوهش
|
مقاله چاپشده در مجلات علمی
|
|
کلیدواژهها
|
گوتار دالی بۆش سووژە هێژێمۆنی دژگەری جومگەبەندی
|
|
چکیده
|
لێکدانەوەی دالی بۆش، کە چەمکێکی داهێنەرانەی لاکلائۆ و مووفێیە، ڕێگە و دەرفەتێکە بۆ خوێندنەوەی دەق و شیکاری و تێگەیشتنی بوارە قۆناغمەندەکانی گوتار و پاژە پێکهێنەرەکانی ئەم دەڤەرە. دالی بۆش، هاوشێوەی سەدان زاراوەی تیۆری و ڕەخنەی ئەدەبی، ڕێنوێنی هزری توێژەرە بۆ دەرخستنی هێمانە و کەلێنەکانی ناخی دەق؛ هەروەها شێوەی ئاڵوگۆڕ و بەکارهێنانی وشە و پێگەکەی لە هەرێمی بازنەی واتایی و مەعریفیدا پیشان دەدا. لەم توێژینەوەیەدا، ڕۆمانی کەوتنی ئاسمانەکان، بەرهەمی جەبار جەماڵ غەریب، بەپێی ڕوانگەکانی لاکلائۆ و مووفێ تاوتوێ کراوه و دەست خراوهتە سەر ئەو دالە بۆشانەی لەم دەقەدا نوێندراونەتەوە. بۆ ئەم کارە، سەرەتا تیۆریی گوتار و چەمکە پسپۆڕانەکانی لاکلائۆ لێک دراونەتەوە و پاشان لە دەقی ڕۆمانەکەدا دیاری کراون. ئەنجامهکان دەریدەخا دالە بۆشەکان لە زمان و لە پێکهاتەی گوتاردا چ پێگەیەکیان هەیە، بە چ شێوەیەک جومگەبەندی دەکرێن و بەگشتی چۆن سەقام دەگرن. لە پاڵ ئەمەشدا، تیشک خراوەتە سەر ئەو خاڵە کە کەسایەتیی «ئاسۆ» لەم ڕۆمانەدا چۆن پێناسە کراوە، شوناسی خۆی چۆن دەستەبەر دەکا و لە ئاکامدا چۆن گوتاری زاڵ لە ڕێگەی دالی بۆشەوە قەڵشتەکان پڕ دەکاتەوە، هاوتەریبی پێکدەهێنێت و سنووری خۆی دەستنیشان دەکا. گوتاری ئایینی لە ڕێگەی دالی بۆشەوە، توانیویەتی بەو واتایەی خۆی مەبەستیەتی بۆشایی وشەکان پڕ بکاتەوە و کەسایەتییەکانی نێو دەقەکە، بەرەو لای خۆی ڕابکێشێت و خواستی بێچارەسەری کۆمەڵگا، وەڵام بداتەوە.
|
|
پژوهشگران
|
تورج خسروی (نفر اول)، بختیار سجادی (نفر دوم)
|