عنوان
|
شێوازناسی مه‌دحی ره‌سولی ئه‌کره‌م (درودی خوای له سه‌ر بێت) له ته‌حمیدیه‌کانی شاعیرانی کوردی ناوچه‌ی موکریان‌دا
|
نوع پژوهش
|
مقاله ارائه شده کنفرانسی
|
کلیدواژه‌ها
|
شیعری کوردی، ئه‌ده‌بی ئایینی، ته‌حمیدیه، شێوازناسی
|
چکیده
|
شیعر هه‌میشه کاریگه‌ری زۆری لەسه‌ر کۆمه‌ڵگا هه‌بووه؛ هه‌ر بۆیه‌ش له فێرکاریه‌وه بیگره هەتا ده‌گاته ئامۆژگاری و خوداناسی و زۆر شتی دیکه له شیعردا هاتۆته ئاراوه. شاعیرانی کلاسیکی کورد به گشتی ده‌ست‌په‌روه‌رده‌ی حوجره‌کانی کوردستان بوون و ده‌رسی مەلایەتیان خویندووه؛ هه‌ر بۆیه‌ش به ئاوێته‌کردنی زانستی ئایینی و ئەده‌بی لەگه‌ڵ خولیای شاعیری توانیویانه له باری ئایینیه‌وه کاریگه‌ریه‌کی باشیان له سه‌ر کۆمه‌ڵگا هه‌بێت. مەولودنامه، میعراج‌نامه، وه‌فات‌نامه، سوفیانه‌کان و شیعری خانه‌قایی، ته‌حمیدیه‌ی سه‌ره‌تای کتێبه‌کان و ته‌نانه‌ت سه‌ڵای مانگی موباره‌کی ره‌مه‌زان چه‌ند نموونه‌یه‌کن له‌و جۆره شیعرانه-ی باسمان کرد. ئه‌م توێژنه‌وه‌یه به شێوازی وه‌سفی- شیکاری هاوکات له گه‌ڵ ناساندنی ئه‌م مەبەستانه به کورتی، شێوازی تحمیدیه ده‌ناسێنێ و چونیه‌تی باسکردن له ڕه‌سولی نازداری ئیسلام (درودی خوای له سه‌ر بێت) له ته‌حمیدیه ده‌خاته ڕوو. ئه‌نجامه‌که بۆمان ڕوون ده‌کاته‌وه که وه-سفی پیغه‌مبه‌ری ئیسلام (درودی خوای له سه‌ر بێت) له دووبواری جه‌سته‌یی و خووخه‌دا له تەحمیدیەکاندا باسکراوه به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وشدا شێوازی تاکه که‌سی هه‌رکام له‌و شاعیرانه له-م بواره‌دا جیاوازی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه که له‌م توێژنه‌وه‌دا به تێروته‌سه‌لی باسیکراوه.
|
پژوهشگران
|
سید احمد پارسا (نفر اول)
|