مشخصات پژوهش

صفحه نخست /گێڕانەوەی کارەساتی قەڵای دمدم ...
عنوان گێڕانەوەی کارەساتی قەڵای دمدم لە نێوان کتێبی مێژووی عالەم ئارای عەباسی ئەسکەندەربەگی تورکمان و رۆمانی دمدم ی عه ره ب شه مۆ
نوع پژوهش مقاله چاپ‌شده در مجلات علمی
کلیدواژه‌ها قەڵای دمدم، ئه میرخانی برادۆست، ئەسکەندەر بەگی تورکمان، مێژووی عالەم ئارای عەباسی، عەرەب شەمۆ.
چکیده یه کێک له و کاره ساته گرینگ و خوێناوییانه ی له مێژووی کوردستان و پاش دابه ش کردنی ئه م ناوچەیە له نێوان ده وڵه ته کانی سه فه وی و عوسمانی رووی داوه، هێرشی شاعەباسی سه فه وی بۆ سه ر قه ڵای مێژوویی "دمدم" و به رخۆدانی خه ڵکی ئه م ده وه ره یه به سه رکردایه تی "ئه میرخانی برادۆست" ناسراو به "خانی له پ زێڕین" که دوای به رگری و به رخۆدانێکی زۆر و دوای چه ند جار تێک شکاندنی سوپای سه فه وی، ئه و قەڵایە داگیر دەکرێ و ئەمیر خان له گه ڵ هه واڵانی دەکوژرێن. کاره ساتی قه ڵای "دمدم" بۆ یەکەم جار لە کتێبی مێژووی عالەم ئارای عەباسی نووسراوی ئەسکەندەر بەگی تورکمان دا کە خۆی لە گەمارۆدانی قەڵا و هەموو رووداوەکانی پاش داگیر کردنی دا بەشدار بووە، تۆمار کراوە. ئەو کارەساتە له ئه ده بی زاره کی و ره سمی کوردیش دا ره نگی داوه ته وه و به چه شنه کانی به یت و گۆرانی و شێعری حه ماسی و چیرۆک و رۆمان خۆی نواندووه. "عه ره ب شه مۆ" یه کێکه له و نووسه ر و ئه دیبه مه زنانه ی که به شێوه ی رۆمانی مێژوویی ئه م رووداوه مێژووییه ی تۆمار کردووه. له م وتاره دا هه وڵ ئه درێ بە شێوازی لێکۆڵینەوەیی- شیکارانە و بە پێی قوتابخانەی ئەمریکی ئەدەبی بەراورد، بەراوردێک بکرێ لە نێوان بۆچوون و ڕیوایەتی فەرمی ئەسکەندەر بەگی تورکمان، نووسەری تایبەتی شاعەباسی سەفەوی و عەرەب شەمۆ نووسەر و رۆمان نووسی گەورەی کورد سەبارەت بە کارەساتی مێژوویی قەڵای دمدم. به خوێندنه وه ی ئه م دوو کتێبە بۆمان دەردەکەوێ کە بۆچوونی نووسەرەکانیان لە گێڕانەوەی ئەم کارەساتە و ناساندنی کەسایەتی"ئه میرخانی برادۆست" و دانیشتووانی قەڵای دمدم و هۆکارەکانی هەڵگیرسانی شەڕ و دەرەنجامەکانی ئەو شەڕە زۆر جیاوازە.
پژوهشگران حسن سرباز (نفر اول)