مشخصات پژوهش

صفحه نخست /نواندنەوەی بۆشایی لە ...
عنوان نواندنەوەی بۆشایی لە کورتەچیرۆکی کوردیدا: خوێندنەوەی دەروونشیکارانەی نموونە بەرهەمی شێرزاد حەسەن، عەتا نەهایی و محەمەد ڕەمەزانی
نوع پژوهش مقاله چاپ‌شده در مجلات علمی
کلیدواژه‌ها کورتەچیرۆکی کوردی، سوبژێکتیڤیتە، بۆشایی، ناخودئاگای پێکهاتەمەند، ئۆبژە پوتی a
چکیده لێکدانەوەی بۆشایی و دەرکەوتەکانی لە سوبژێکتیڤیتەدا، ناخودئاگا و ناخی سووژە باشتر دەردەخات و پەنجەش دەخاتە سەر ئەو مەیل و خواست و کەم وکووڕییانەی لە ناخودئاگای سووژەدا جێگەیان خۆش کردووە. لەم توێژینەوەیەدا هەوڵ دراوە لە سێ کورتەچیرۆکی کوردی بە گوێرەی پێگە، ژیان، زەینییەت و پاشخانی سووژەی کوردیی نوێندراو لەو بەرهەمانە بکۆڵدرێتەوە و بە پێی ڕوانگەکانی لاکان و بۆچوونی دەروونشیکارانە دەست بخرێتە سەر بۆشایی نوێندراو لەو بەرهەمانەدا. نموونەکان بریتین لە «لۆزان» بەرهەمی شێرزاد حەسەن، «من ... تۆم ... خۆش ... دەوێ» نووسینی عەتا نەهایی و «عەینەک و سەمعەک» بەرهەمی محەمەد ڕەمەزانی. ئەم سێ نموونەیە هەوڵیان داوە سێ چەشنی جیاوازی بۆشایی لە سوبژێکتیڤیتەی کوردیدا بنوێننەوە کە بریتین لە بۆشایی ناسنامەی نەتەوەیی، بۆشایی سۆز و ئەوینی ئازاد لە جڤاتی نەریتەواندا و بۆشایی زەینییەتی مۆدێرن. ئەنجامی توێژینەوەکە ئەوەمان بۆ دەردەخات کە بۆشاییە ئاماژەپێکراوەکان لە ناخودئاگای کەسایەتییەکانی بەرهەمەکاندا ئامادەبوونی بەرچاویان هەیە و بوونەتە هۆی سەرهەڵدانی تێکچوویی و ناهاوسەنگیی دەروونیی. هەر سێ جۆری بۆشایی باسکراو ئاماژە بۆ دۆخی زەینیی کەسایەتییەکان دەکەن و تێکڕا لە زمانی کەسایەتییەکاندا دەرکەوتوونە.
پژوهشگران تورج خسروی (نفر دوم)، بختیار سجادی (نفر اول)