مشخصات پژوهش

صفحه نخست /جوانیناسی و شیعری هێمن
عنوان جوانیناسی و شیعری هێمن
نوع پژوهش مقاله چاپ‌شده در مجلات علمی
کلیدواژه‌ها جوانیناسی، هێمن ئاوازی ناوەوە وێنەی شیعری
چکیده جوانیناسی ­هەر لە سەردەمی سوقرات و بگرە کۆنتریشەوە بە فۆرم و شێوازی جیاواز لە لایەن فەیلەسووفانی یۆنانەوە لێکدانەوەی لەسەر کراوە. بیری تێڕامان لە جوانی لە سەردەمی کلاسیکدا گەیشتە چڵەپۆپەی گەشەکردن. مێژووی سەرهەڵدانی جوانیناسی بە شێوازێکی زانستی بۆ سەرەتای سەدەی هەژدەهەم دەگەڕێتەوە. یەکەم جار فەیلەسووفی ئاڵمانی، ئەلێکساندێرکۆتلیب باوم گارتێن (1762-1714)، زاراوەی جوانیناسی بەکار هێنا.ئاواز (مۆسیقا) بەشێک لە پێکهاتەی جوانیناسی و رەگەزە بنەڕەتییەکانی شیعرە. لە راستیدا شیعر ئاخاوتنێکی ئاوازییە و هەست و سۆز دەبزوێنێ. هێمن لە زۆربەی شیعرەکانیدا گرنگییەکی تایبەتی بە ئاوازی شیعری داوە و بە بەهرەوەرگرتن لە ئاوازی ناوەوە و دەرەوە جوانییەکی تایبەتی بە فۆرم (رواڵەت) و ناوەرۆکی شیعرەکانی بەخشیوە و دەکرێ ئەم بابەتە وەک لایەنێکی جوانیناسی لە شیعرەکانیدا بپشکندرێ و بەرجەستە بکرێت.مەبەستی سەرەکی لە شرۆڤەی جوانیناسیی شیعری هێمن ئەوەیە ئەم بابەتە وەک تاقیگەیەک چاو لێکەین و بزانین شیعرەکانی چەندە لەم بوارەدا سەرکەوتوویە؟ چەندە هێمن هزرخەیاڵاویی ئاوێتەی جوانیناسی کردووە و هەستی بەردەنگ دەجووڵێنێت؟ مه به ست له م وتاره ته نیا ئه وه نییه بسه لمێنین شیعری هێمن به هره ی جوانیناسیی هه یه و به س، به ڵکوو لە روانینێکی گشتیدا سه لماندنی ئه م راستییەیە که شاعیرانی کورد شاره زای زانستی جوانیناسی بوون.لەم وتارەدا تیشک دەخرێتە سەر بەشێک لە جوانیناسیی ئاوازی و جوانیناسیی خەیاڵی شیعری هێمن کە لە ئافراندنی وێنەی شیعریدا رۆڵی سەرەکییان هەیە. شیعری هێمن خاوەنی خەیاڵێکی بەرز، هزرێکی قووڵ، زمانێکی رەوانە و هەر ئەم بابەتانە شیعری هێمن بەهێز و دڵڕفێن دەکەن. رەوتی بەکارهاتوو لەم لێکۆڵینەوەیەدا، رەوشتی ئێسنادی و کتێبخانەییە، کە لە فیش­نووسی لەسەر بابەتەکان پێکهاتووە.
پژوهشگران سید اسعد شیخ احمدی (نفر دوم)، جعفر قهرمانی (نفر اول)