عنوان
|
بەرگریکردن لە مافی ئافرەت لە شیعری نوێی کوردی و فارسیدا(به نموونە قانع و ملک الشعراء بهار)
|
نوع پژوهش
|
مقاله ارائه شده کنفرانسی
|
کلیدواژهها
|
ئەدەبی بەراورد، بەرگری لە مافی ئافرەت، ئافرەت و فێرکردن، ئافرەت و مافەکان، قانع، بەهار
|
چکیده
|
بەرگری لە مافی ئافرەت لە شیعردا بە هەموویەوە سەد ساڵی بەسەردا تێناپەڕێ. ئاڵوگۆڕیی شێوازی ژینی مرۆڤ و پێشکەوتنی زانست و تەکنەلۆژیا ئاڵوگؤڕی بەسەر بیری مرۆڤیشدا هێناوە و زۆر بیرۆکەی تازەی وەک مافی ئافرەت، خوێندەواری تازە، مافی کرێکاران، ئازادی، خۆشەویستی نیشتمان و زۆر بابەتی تازەی دیکەی هێناوەتەوە نێو ئەدەبی کوردی و فارسییەوە. ئەم توێژینەوەیە باس لە بەرگریکردن لە مافی ئافرەت لە شیعری قانع و بەهاردا دەکات و دەیەوێت بە پێی قوتابخانەی بەراوردکاری ئەمریکی بۆچوونی ئەو دوو کەڵە شاعیرە لە ڕووی زمانی کوردی و فارسییەوە بەراورد بکات و وەڵامی ئەو پرسیارانە بداتەوە کە گرنگترین هۆی تەرخانکردنی بەشێک لە شیعری ئەو دوو شاعیرە بۆ مافی ئافرەتان چییە؟ بۆچوونی ئەوان و تیڕوانینیان بۆ مافی ئەوان چۆنە؟
|
پژوهشگران
|
مریوان حسین فرحان (نفر دوم)، سید احمد پارسا (نفر اول)
|