مشخصات پژوهش

صفحه نخست /زمان و ویزه ی کوردی
عنوان زمان و ویزه ی کوردی
نوع پژوهش کسب مقام در جشنواره
کلیدواژه‌ها رێنووس، رێزمان، زاراوەناسی، مێژووی ئەدەب، ئەدەبی زارەکی، ئەدەبی کلاسیک، ئەدەبی هاوچەرخ
چکیده ئەم کتێبە بە مەبەستی دابینکردنی سەرچاوە بۆ وانەی زمان و ئەدەبی کوردی دانراوە کە وەکوو وانەیەکی دوو یەکەیی و بە شێوەی گشتی-بژاردە بۆ خوێندکارانی کارناسیی زانکۆ ناوەندییەکانی پارێزگا کوردنشینەکانی ئێران ئاراستە دەکرێ. ئەم کتێبە لە سێ بەشی سەرەکی و بیست و نۆ وانە پێکهاتووە. لە سەرجەم وانەکاندا دەق و بابەت و کورتەی وانە دانراوە و لە کۆتایی هەر وانەیەکدا راهێنانەکان دەخرێنە روو. بەشی یەکەم تایبەتە بە رێنووس و لە چوار وانە پێکهاتووە. بەشی دووەم تایبەتە بە رێزمان و لە سێ وانە پێکهاتووە. بەشی سێیەم تایبەت بە ئەدەبی کوردی و لە بیست و دوو وانە پێکهاتووە و لەواندا هەندێ مژاری وەک زاراوەناسی، مێژووی ئەلفوبێ، مێژووی ئەدەب، ئەدەبی زارەکی، ئەدەبی کلاسیک و هاوچەرخ، ئەدەبی گۆرانی، ئەدەبی چیرۆک، شیعری هاوچەرخ و نوێی و رەخنەی ئەدەبی باس کراون.
پژوهشگران سید مظهر ابراهیمی (نفر دوم)، بختیار سجادی (نفر اول)