مشخصات پژوهش

صفحه نخست /مستوره و ابداع ژانر مرثیه ...
عنوان مستوره و ابداع ژانر مرثیه سرایی
نوع پژوهش مقاله ارائه شده کنفرانسی
کلیدواژه‌ها مەستوورە، ژانری ئەدەبی، شیوەن بێژی، ئەدەبی کوردی
چکیده کاتێ دەمانەوێ سەبارەت بە خاتوو مەستوورەی ئەردەڵان (ماه شەرەف خانمی کوردستانی 1220-1264ک.) بدوێین و کارنامەی هۆنراوەکانی هەڵسەنگێنین، بێ ئەوەی ئاوڕێک لەو کارانە بدەینەوە کە تا ئیستا لەو بارەوە ئەنجام دراون، بۆ ئەم قەزاوەتەی خوارەوە قۆلکێش دەکرێین: یەکەم مەستوورەی فارسی بێژ کە هەوڵی شاعیر لەم هۆنراوە فارسییانەیدا بۆ داهێنانێکی تازە وەها لەبەر چاو نییە کە لە ئەدەبی فارسیدا دیاری بکا. ئەم بەشە لە دیوانەکەی مەستوورە بیر و شێوازێکی ئەوتۆی تیا بەدی ناکرێ. دووهەم مەستوورەی شیوەن بێژ کە ئەم هۆنراوانەی تام و چێژێکی دیکەی هەیە و لە ژانری شیوەنبێژیدا لە ئەدەبی کوردی پێشرەو و تەنیا مەیداندارە و لە ئەو پەڕی ڕازاوەیی و سۆزدا هەڵبەستراوە. لەم وتارەدا هەوڵ ئەدەین بە کورتی ئەم دوو بابەتە بخەینە بەر باس و لێکۆڵینەوە و دەسکەوتەکانی شاعیر بۆ ئەدەبی کوردی بە گوێرەی توانا دەربخەین.
پژوهشگران نجم الدین جباری (نفر اول)