مشخصات پژوهش

صفحه نخست /گەشتێکی قەسیدە هەمزییە ...
عنوان گەشتێکی قەسیدە هەمزییە عەرەبییەکەی نالی
نوع پژوهش مقاله چاپ‌شده در مجلات علمی
کلیدواژه‌ها شیعری کلاسیک، نالی، هەمزییەی عەرەبی، مەککە.
چکیده ئەحمەدی کوڕی موحەممەدی حەزراوی کە هاوچەرخی نالی بووە، لە کتیبی "نزهه الفکر"دا باسی ئەوە دەکات کە "مەلا خزری ئەفەندی نالی کوردی"، لە ساڵی هەزار و دووسود و هەشتاد و بڕێکی کۆچیدا چووە بۆ مەککە و لەوێ نیشتەجێ بووه. هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە نالی لەو کاتەدا بە تەمەن بووە و پلەی زانیاریشی ئەوەندە بەرز بووە کە لە کۆڕی ئەمیری مەککەدا شانی داوە لە شانی زانایانی ئەو چەرخە. حەزراوی قەسیدەیێکی عەرەبی 116 بەیتی لە نالی ئەهێنێت کە لە ستایشی ئەمیری مەککە عەبدوڵڵای کوڕی عەوندایە. بە تێفکرین و ڕامان لەم قەسیدەداو هەروەها بەراوردکردنێکیشی لەگەل چەند شیعرێکی دیوانە کوردییەکەی نالیدا هەندێک زانیاری بەنرخمان لە بارەی ساڵانی کۆتایی ژیانی نالییەوە بۆ دەردەکەوێ؛ بەتایبەت کە ئێستا بە یارمەتی چەند بەڵگەنامەی دەورانی عوسمانی ئەزانین کە نالی کەی و لە کوێ مردووە. نووسەری ئەم باسە کە شەرحێکی فارسیشی لەم قەسیدە کردووە،بۆ وەدەرخستنی چەند توێژێک لە دۆخی دەروونی و ژیانی غەریبانەی نالی، سەرنجێکی ئەم شیعرە دوور و درێژەی نالی ئەدات. هەر تەنها بە خوێندنەوەی ئەم پەسنەی نالیدا بۆمان دەر ئەکەوێت کە نالی ساتە وەختێک بۆ بەجێ هێشتنی مەککە دوودڵ بووە و ئەگەرچی دڵی کەڵکەڵەی شارەزوور و هەندێ شوێنی تریشی کردووە، بەڵام لە ئەنجامدا دڵی نەهاتووە وڵاتی حیجاز بەجی بهێڵێت. هەرچەند کە دوایی تەنگیان پێ هەڵچنییوە و وەکوو لە دیوانە کوردییەکەشدا بۆمان دیاری ئەدات، مەککەی بەجێ هێشتووە و ئەستەمووڵ گرساوەتەوە و هەر لەوێش کۆچی دوایی کردووە.
پژوهشگران هادی رضوان (نفر اول)