1404/09/14
سید اسعد شیخ احمدی

سید اسعد شیخ احمدی

مرتبه علمی: استادیار
ارکید:
تحصیلات: دکترای تخصصی
شاخص H:
دانشکده: دانشکده زبان و ادبیات
اسکولار:
پست الکترونیکی: as.sheykhahmadi [at] uok.ac.ir
اسکاپوس: مشاهده
تلفن:
ریسرچ گیت:

مشخصات پژوهش

عنوان
شیکاریی شیعری کوردیی منداڵان ( نموونە: منداڵ و ژینگە و هۆنراوەی ژینگەیی)
نوع پژوهش
مقاله چاپ‌شده در مجلات علمی
کلیدواژه‌ها
منداڵان، ئەدەبی منداڵان، شێعری منداڵان، منداڵ و ژینگە، هۆنراوەی ژینگەیی
سال 1402
مجله پژوهشنامه ادبیات کردی
شناسه DOI
پژوهشگران آرش مهربان ، سید اسعد شیخ احمدی

چکیده

بە پێچەوانەی سەدەکانی ڕابردوو کە بایەخێکی ئەوتۆ بە منداڵ و گوتاری منداڵانە نەدرابوو، ئەمڕۆکە منداڵ وەک کەسایەتییەکی هەستیار و گرینگ ناسراوە. لەم نێوەدا ئەدەبی منداڵان وەک یەکێک لەو بەستێنانەی کە هۆی پێوەندیی زیاتری منداڵ لەگەڵ دنیای دەوروبەریدا و ئاوێتەبوونی لەگەڵ حەز و خواستێکی منداڵانەیە، زۆر زیاتر لە پێشوو بایەخی پێ‌دەدرێت. لە ئەدەبی منداڵاندا شیعر دەور و پێگەیەکی تایبەتی هەیە و بەهۆی ئەوەی شیعری منداڵان هەڵگری کۆمەڵێک تایبەتمەندی تایبەت بە خۆیەتی، نووسینی هەستیارییەکی بەرچاوی دەوێت. لەم توێژینەوەیەدا دوای تاوتوێی چەمکی منداڵ و قۆناغەکانی منداڵی، دوو بەرهەمی تایبەت بە منداڵان بە ناوەکانی منداڵ و ژینگە و هۆنراوەی ژینگەیی بەپێی پێوەرەکانی ئەدەبی منداڵان خوێندنەوەیان بۆکراوە. شێوازی ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە وەسفی– شیکارییە. لەم توێژینەوەیەدا وێڕای شیکردنەوەی تایبەتمەندییەکانی شیعری منداڵان لە دوو بەرهەمی دەست‌نیشان‌کراو، لێکدانەوەی گشتی بۆ ناوەرۆکی شیعرەکان کراوە. ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە دەریدەخەن ئەم شیعرانە بەپێی حەز و خواستی منداڵانە نەنووسراون و زیاتر تێکەڵ‌بوونی چەمکەکانی گەورەساڵانە کە بە سەر دەقێکی منداڵانەدا سەپێندراون. لەبەرچاونەگرتنی شێوازی هۆنینەوەی شیعریی منداڵان، نەبوونی چەمکی خەیاڵ و وێنەی خەیاڵی تایبەت بە منداڵ، بوونی کۆمەڵێک هێما، خوازە و درکەی تایبەت بە شیعری گەورەساڵان و دەرکەوتنی لایەنی ئامۆژگاری شیعرەکان، ئاکامی هەڵسەنگاندن و شیکاریی ئەو دوو بەرهەمە شیعرییەیە کە لە باشووری کوردستان چاپ و بڵاو کراونەتەوە.