ئەدەبی منداڵان بەشێکی گرنگ و بنەرەتیی گواستنەوەی ئەدەب و کولتووری هەر نەتەوەێکە. لە زۆربەی وڵاتانی پێشکەوتوودا ئەدەبی منداڵان لە ڕوی تیۆری و پراکتیکیەوە کاری لە سەر دەکرێت و لە ئاستێکی زانستیی بەرزدایە. ئەم بوارە لە کوردەواریدا زۆر کاری زانستی لەسەر نەکراوە و دەقی لێکۆڵینەوە زۆر کەمە. بۆ وێنە ئێمە نازانین چ کارێک لە سەر بنەما یان نموونەی داڕشتنەوە لە کوردیدا کراوە و ڕێنوێنییەکان کامەیە. هەربۆیە هەوڵدرا بە کەڵک وەرگرتن لە لێکۆڵینەوەی گەلانی تر وێرای پێناسە و باس لە شێواز و بنەما و گرنگی داڕشتنەوەی چیرۆک لە بابەتێکی فۆلکلۆر و نمونە هێنانەوە، تایبەتمەندییەکانی دارشتنەوە بخەینە بەرباس.