2026/6/5
S. Mahdi Hosseini

S. Mahdi Hosseini

Academic rank: Assistant Professor
ORCID: Link
Education: PhD.
ResearchGate: Link
Faculty: Faculty of Humanities and Social Sciences
ScholarId: Link
E-mail: m.hosseini [at] uok.ac.ir
ScopusId: Link
Phone: 08733666606
H-Index: 2

Research

Title
کاریگەری سیستمی زانیاریی ئەلکترۆنی لە سەر شوناسی تاکەکەسی و کۆمەڵایەتی: بەرەو چوار چێوەیەکی تێۆریی بۆ هەڵسەنگاندن و لێکۆڵینەوە لە هەرێمی کوردستان
Type
Presentation
Keywords
شوناسی نیشتمانی، بنەما تێۆرییەکان، سیستمی زانیاری ئەلکتڕۆنی، هەرێمی کوردستان، شیکاری سەرچاوە
Year
2025
Researchers S. Mahdi Hosseini

Abstract

شوناسی کۆمەڵایەتی، لە ئاستی تاک و کۆمەڵدا، لە ئاکامی هەڵس و کەوت و چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان، ئەزموونەکان و بە پێی شوێنکاتە کولتوورییەکان و خۆهەڵسەنگاندنەکان بە درێژایی تەمەن بەدی دێت و ئاڵ و گۆڕی بەسەردا دێت. هەر جۆرە ژینگەیەکی واقێعی یان مەجازی، بە مەرجێک دەرفەتی پەیوەندی، چالاکی، هەڵس و کەوت بۆ کەسەکان بڕەخسێنی و ئیزنی دانانی گروپ و دەستە بدات، شوێنکاتێکە بۆ بەدیهاتن و ئاڵ و گۆڕی شوناس. کەواتە ژینگەی ئەلکترۆنی و جیهانی ئینتەرنێت، کە ئەمڕۆکە لە بەردەستی هەموو تاک و کۆمەڵگای کوردیدایە، لەسەر شوناسی نیشتمانی کاردانەوەی هەیە. بەداخەوە تا ئێستا لە سەر ئەم بابەتە نەک لێکۆڵینەوەی جدی نەکراوە، بەڵکۆ بنەما تێۆرییەکانیشی بە خوێنەرانی کورد نەناسێندراوە. بۆ دەسپێکی سەرنج و بیرکردنەوە لەم بوارە زانستییەدا، ئەم وتارە هەوڵی داوە ئەو تێۆرییانەی لەسەر پەیوەندی شوناسی نیشتمانی و سیستمە ئەلکترۆنییەکان بڵاو کراوەتەوە، بخاتە بەردەستی خوێنەران. هەروەها بە دانانی هەندێک پرسیار سەبارەت بە تێۆرییەکان، بنەمایەک بۆ لێکۆڵینەوەی زانستی سەبارەت بە کاریگەرییەکانی سیستمی زانیاری ئەلکترۆنی لە سەر شوناسی کوردی دابمەزرێنێت. ئەم لێکۆڵینەوە بە ڕێبازی چۆنێتی و بە شێوەی شیکاری دەقی سەرچاوە زانستییەکان چوەتە پێش. بۆ ئەم مەبەستە دوای هەڵبژاردنی دەستەواژە و گەڕان لە زانۆکەدانی وتار و کتێب، ئاکامەکانی گەڕان بە پێ پوختەی وتار و پێشەکی کتێبەکان جیاکرانەوە. پێوەری گرنگ بەکارهێنانی چوار چێوەی تێۆری و شرۆڤەی پەیوەندی نێوان شوناسی نیشتمانی و سیستمی ئەلکترۆنی و هەروەها باسکردنی ڕێکخراوە کولتوورییەکان بو. ئاکامی هەڵسەنگاندن و هەڵبژاردن بو بە چوار وتار و دوو کتێب کە لە بەشی دەسکەوتەکاندا شەرح کراون. لە ئاکامی ئەم لێکۆڵینەوەدا دەرکەوت بۆ پەیوەندی شوناس لەگەڵ سیستمی زانیاری ئەلکتڕۆنی و ڕۆڵی ناوەندە کولتوورییەکان، سەرچاوەکان لەم لایەنانەدا بنەمای تێۆری و چەمکیان بۆ لێکۆڵینەوە پێشنیار کردووە: 1) سروشتی شوناس، 2) ڕۆڵی هەڵس و کەوتی کەسەکان، 3) ژینگەی دیجیتاڵی، 4) کاریگەی سیاسی، و 5) ڕۆڵی ڕێکخراوە کولتوورییەکان. هەروەها پەیوەندی نێوان لایەنەکان، وەک مۆدێلێکی گشتگیر پێشنیار کراوە و بە پێ خشتەی شیکاری، چەمکە گرنگەکان بۆ سەرنجدان لە لێکۆڵینەوەدا دەسنیشان کران. لە کۆتایدا بە پێی بار و دۆخی بەکارهێنانی سیستمی زانیاری ئەلکتڕۆنی لە هەرێمی کوردستان، چەند پێشنیار ئاراستە کراوە.