پێشەکی وەک کەسێکی ئەکادیمی، لەم سەردەمە کە چاخی تکەنەلۆجی زانیاری و پەیوەندییە و دام دەزگاکان و هەموو خەڵک، بە گەورەو بچووکەوە لە کۆمپیوتەر و تەلەفوونە زیرەکەکان کەڵک وەردەگرن، لە سەر تۆڕی ئینتەرنێت بە دوای ماڵپەڕێکدا دەگەرێم یارمەتیم بدات سەرچاوەی زانستی بدۆزمەوە. دەمەوی پێکهاتەێک گەڕانی بابەتم بۆ جێبەجێ بکات، هەموو بەرهەمەکانی نووسەرێک، چالاکی دەزگاێک یان وەشانگەێکم بۆ بدۆزێتەوە یان بتوانم ئامارێکی تازەی لێ دەرکێشم. هەربۆیە لە ماڵپەڕی کتێبخانە، زانکۆ، مۆزە یان سەنتەرەکانی لێکۆڵینەوە دەگەرێم. بەداخەوە زۆر بەزەحمەت ئینتەرنێت ماڵپەڕی ئەم جۆرە پێکهاتانەی هەریم دەدۆزێتەوە. جگە لە ماڵپەڕێ بنکەی ژین نە زانکۆکان، نە کتێبخانە گشتییەکان، نە مۆزەکان سیستەمێکیان لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە بۆ گەڕانی سەرچاوەی زانستی، ڕادەست نییە. هەموویان سیستەمی لۆکاڵیان هەیە، بەڵام لاوازە و سەردەمیانە ئەرکی جێبەجێکردنی پاشەکەوت، پەرتاوتن (Processing)، دۆزینەوەو ڕادەستکردنی سەرچاوەکانی زانیاری ئەنجام نادات. هەندێک کەسیش بە تەنیا هەستاون بە بڵاوکردنەوی کتێب و وتاری پی دی ئێف وەک یەک دوو وێبلاگ و چەندین کەناڵ و گروپی تێلگرام، لاپەڕەی فەیسبووک یان ئینستاگرام. هەمووی ئەمانە بچڕ بچڕ و شپرزەیە و یارمەتی توێژەر یان بەڕیوەبەر نادات سەبارەت بە زانست کارێکی تۆکمە بکات. هەر بۆیە کەلێنی نەبوونی تۆڕی زانیاری نیشتمانی زۆر بەرچاوە. مەبەست لە نەخشەڕێگا بەدیهێنانی زانۆکەدانی (Database) پێویست لە هەموو بەرهەمە زانستییەکان بەدیهێنانی پەیوەندی نێوان زانۆکەدانەکان بەدیهێنانی پەیوەندی نێوان هەموو کتێبخانەکان (گشتی، زانکۆ، سەنتەرەکان، ...) خولقاندن و تۆمارکردن، پەرتاوتن و ڕادەستکردنی زانستی نوێ بە فۆرماتی ئەلکترۆنی و دیجیتاڵی بەرگری لە شپرزەیی و دووپاتکردنەوە و هەنگاونان بەرەو زیادکردنی زانست جێبەجێکردنی پێداویستی زانیاری کۆمەڵگا کۆکردنەوە و پیشاندانی هەموو بەرهەمەکان بە پێی بابەت کۆکردنەوە و پیشاندانی هەموو بەرهەم و چالاکی یەک نووسەر کۆکردنەوە و پیشاندانی چالاکی هەر وەشانگەێک کۆکردنەوە و پیشاندانی چالاکی بەشەکانی یەک زانکۆ یان سەنتەری لێکۆڵینەوە پیشاندانی ڕێژە و ئاماری هەموو جۆرە بەرهەمێکی زانستی پاراستنی سەرمایەی زانستی وڵات بەدیهێنانی ناخشەی هاوکاری تۆێژەران ... هۆکار و گرنگی لە پێشدا ئاماژە بەوە کراوە کە کۆکردنەوەی بەرهەمی ڕابردوو گرنگە. بەڵام ئەو بەرهەمانەی وا ئێستا بەدی دێن نابێت لە شێوەی ڕابردوو بڵاو بکرێنەوە. هەروەها جیلی ئەمڕۆ کەرەستەو هەڵس و کەوتی جیاوازە و بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەکان و کەڵک وەرگرتن لەوانە ڕێکاری سەردەمیانەی دەوێت. تەکنەلوجیا ئەو دەرفەتەی ڕەخساندووە کە لە سەرەتای بەدیهێنانی زانۆکە، زانیاری و زانستەوە (بە هەموو جۆرەکانیەوە) هەر بە شێوەی دیجیتاڵی کۆبکرێنەوە و پاشەکەوت بکرێن. گرنگتر لە هەموو ئەوەیە خودی نووسەر، توێژەر، وەشانگە و ناوەندەکانی تر لەم بوارەدا بە پێی یاسا و ڕینوێنی ئەرکی پیتچنی و دیزاینی سەرچاوەکان بە شێوەی دەقی دیجیتاڵی دەکەوێتە ئەستۆیان. نەخشە ڕێگا بۆ بەدیهێنانی تۆڕی زانیاری نیشتمانی پێویستە نەخشەڕێگاێک دابڕژێت. دەسنیشانکردنی جۆرەکانی سەرچاوە 1. کتێب (دانان، هەڵەچنی، لە بەرگرتنەوە، وەرگێڕان، و ...) 2. نامەی ماستەر و دوکتۆرا 3. وتار 4. کۆنفرانس 5. دیمانە 6. ... دانانی ئەرک بۆ ئەو بەشانەی کۆمەڵگا وا پەیوەندیدارن وەزارەتی ڕۆشنبیری ئەرک: کەتەلۆگی یەکگرتوی نیشتمانی کتێب یاسا، دەستوور، ڕێنوێنی (دانانی چوار چێوە) پێرست و پۆلێنکردنی پێش بڵاوکردنەوە (پ.پ. ب.) سیستەمی ئەلکترۆنی بۆ تۆمارکردنی بەرهەم فەرمانبەری لێهاتوو سوودەکانی ناسینی هەموو نووسەران و هەموو بەرهەمەکانیان ڕێژەی چالاکی وەشانگەکان ڕێژەی بڵاوکراوە لە هەربابەتێکدا ئاسان کردنەوەی پێرست و پۆلێنکردن لە کتێبخانەکان بە شێوەی یەکدەست دۆزینەوەی سەرچاوە لە نزیکترین شوین ... وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەرک: تۆمارکردنی نامەی ماستەر و دوکتۆرا یاسا، دەستوور، ڕێنوێنی (دانانی چوار چێوە) پۆلێنکردنی توێژینەوە سیستەمی ئەلکترۆنی بۆ تۆمارکردن و وەڵام دانەوەی خێرا فەرمانبەری لێهاتوو سوودەکانی • دەزانی پێشتر چی کراوە (زیادکردنی زانست و بەرگری لە دووپاتکردنەوە) • بەرگری لە پلاجیریزم کەرتی تایبەت ئەرک: زانۆکەدانی وتار (Article Database) سیستەمی ئەلکترۆنی بۆ گۆڤار (Journal Content Management System) 1. سابمیتی وتار 2. هەڵسەنگاندنی وتار 3. وەرگرتنی وتار 4. بڵاوکردنەوەی وتار ئیندێکس کردنی وتارەکان 1. بەردەست خستنی هەوموو وتارەکان 2. گەڕان لە ڕێگەی مەکینەی گەرانی ئەلکترۆنی 3. دۆزینەوەی ماڵپەڕی گۆڤار 4. دۆزینەوەی بابەت 5. دۆزینەوەی نووسەر 6. ڕێژەی کەڵک وەرگرتن و ئاماژە لە سەرچ