کتیَبی [شه رعییات] یان [رساله ی شه رعیه ]ی شاعیری ناوداری کورد (ماه شه ره ف خانم) ناسراو به مه ستووره ی ئه رده لَان به پی به لَگه یَکی زور ده بیَ به کتیَبیکی تایبه تی له میژووی زانستی ئیسلامی له کوردستان له به ر چاو بخریَت. ئه م کتیَبه ئه گه ر چی بارست و قه باره یکی زوری نیه ، به لَام له لایه نی زانستی یه وه زوَر به نرخه و شایسته ی ئه وه ی هه یه که زانایان له چه ند بواری جیا جیا بیخه نه به ر پشکنین و لیَکولَینه وه . به تایبه ت بو ئه و که سانه یَ که له بواری میَژووی زانسته ئیسلامیه کان له کوردوستان خه ریکی لیَکولَینه وه ن، ئه م کتیبه زور بابه تی سرنج رِاکیَشی تیَدایه و په رده له سه ر ژیانی زانستی و کتیبه سه رچاوه کان و ئاستی زانایانی ئه و سه رده مه لاده بات. هه روه ها بو ئه و که سانه ش که ده یانه ویَ ژیانی کومه لَایه تی و سه قافه ی ئه و سه رده مه بناسن، ئه م کتیبه ده توانی زور یارمه تیده ر بیَ.