شێخ عەلی حێسامەدین یەکێکە لە شێخە نەقشبەندییەکانی هەورامان کە بە دواێ شێخ بەهائەدین و شێخ عۆسمانی یەکەم کە باب و باپیری بوون و لە گەڵ شێخی عۆمەر مامی و شێخی عەلادین کورەمامی بە دوولەقی جیاواز ریبەری تەرێقەتی نەقشبەندی بوو. بە هۆی خواپەرەستی و پیاۆچاکی و کارئامەیی و شیاوی توانی بە ماوەێ شەست ساڵ بە باشترین شێوە خانەقا و تەکیەکان رێبەری کات و زۆرێ کەشف و کەراماتی لێ بە جێ ماوە کە پیویستە بە شێوەێیکی زانستی خۆیندنەوەو لێکدانەوەییک لە سەری ئەنجام بێت. ئەم وتارە دەیەوێ لە گەڵ ناساندنی چەن کەشف و کەرامەتێکی شێخی حێسامەدین بە پێ شەرع، لێکوڵینەوەێکی لە سەر ئەنجام بدات و لە ئەنجام دا بەم ئاکامە گەێشتووە کە باوەڕ بەو کەشف و کەراماتە باوەڕێکی گونجاوەو هیچ دژایەتی لە گەڵ باوەڕە سەرەکیەکانی ئایین نیە.