چیرؤکی عاشقانهی «مهم و زین» گهلی بهرزتر لهوهیه که پیویست به ناساندن بکات. ئهم چیرؤکه ههر له باکوورهوه ههتا باشوور، له ئهدهبی رهسمییهوه ههتا ئهدهبی زارهکی، له خؤنواندندایه و له بیر و میشکی ههر کوردیک جیگیر بووه و به چهشنهکانی گؤرانی و بهیت و تهنانهت مهتهل و قسهی نهستهقیش خؤی نواندووه که گشت ئهمانه پیشانی ئهدات که ئهم چیرؤکه له ناو ژیان و بیری رؤژانهی گهلی کورددا هیلانهی کردووه. ئیستا ئهگهر بپرسین که ئهم چیرؤکه چؤن بوو ههلقولا و له کویوه سهرچاوهی گرت، باسیکی جیاوازه که تا ئیستا تویژینهوهی لهسهر نهکراوه. ئهم وتاره ئهیهوی به وردی باسی سهرچاوهکانی میژوویی چیرؤکی «مهم و زین» بکات و بؤ رووداوهکانی ئهم چیرؤکه بنهمایهکی میژوویی بدؤزیتهوه و ئهوه بسهلمینی که «مهم و زین»یش وهک ههر چیرؤکیکی تر، له سهر رووداویک که زهمانیک قهوماوه، درووست بووه. به پیی دهستکهوتهکانی ئهم وتاره، بناخهی ذووداوهکانی «مهم و زین» بؤ سهدهی پثنجهمی کؤچی ئهگهریتهوه.