1404/09/14
بختیار سجادی

بختیار سجادی

مرتبه علمی: دانشیار
ارکید:
تحصیلات: دکترای تخصصی
شاخص H:
دانشکده: دانشکده زبان و ادبیات
اسکولار:
پست الکترونیکی: b.sajadi [at] uok.ac.ir
اسکاپوس: مشاهده
تلفن:
ریسرچ گیت:

مشخصات پژوهش

عنوان
نواندنەوەی بۆشایی لە کورتەچیرۆکی کوردیدا: خوێندنەوەی دەروونشیکارانەی نموونە بەرهەمی شێرزاد حەسەن، عەتا نەهایی و محەمەد ڕەمەزانی
نوع پژوهش
مقاله چاپ‌شده در مجلات علمی
کلیدواژه‌ها
کورتەچیرۆکی کوردی، سوبژێکتیڤیتە، بۆشایی، ناخودئاگای پێکهاتەمەند، ئۆبژە پوتی a
سال 1399
مجله پژوهشنامه ادبيات كردي
شناسه DOI
پژوهشگران بختیار سجادی ، تورج خسروی

چکیده

لێکدانەوەی بۆشایی و دەرکەوتەکانی لە سوبژێکتیڤیتەدا، ناخودئاگا و ناخی سووژە باشتر دەردەخات و پەنجەش دەخاتە سەر ئەو مەیل و خواست و کەم وکووڕییانەی لە ناخودئاگای سووژەدا جێگەیان خۆش کردووە. لەم توێژینەوەیەدا هەوڵ دراوە لە سێ کورتەچیرۆکی کوردی بە گوێرەی پێگە، ژیان، زەینییەت و پاشخانی سووژەی کوردیی نوێندراو لەو بەرهەمانە بکۆڵدرێتەوە و بە پێی ڕوانگەکانی لاکان و بۆچوونی دەروونشیکارانە دەست بخرێتە سەر بۆشایی نوێندراو لەو بەرهەمانەدا. نموونەکان بریتین لە «لۆزان» بەرهەمی شێرزاد حەسەن، «من ... تۆم ... خۆش ... دەوێ» نووسینی عەتا نەهایی و «عەینەک و سەمعەک» بەرهەمی محەمەد ڕەمەزانی. ئەم سێ نموونەیە هەوڵیان داوە سێ چەشنی جیاوازی بۆشایی لە سوبژێکتیڤیتەی کوردیدا بنوێننەوە کە بریتین لە بۆشایی ناسنامەی نەتەوەیی، بۆشایی سۆز و ئەوینی ئازاد لە جڤاتی نەریتەواندا و بۆشایی زەینییەتی مۆدێرن. ئەنجامی توێژینەوەکە ئەوەمان بۆ دەردەخات کە بۆشاییە ئاماژەپێکراوەکان لە ناخودئاگای کەسایەتییەکانی بەرهەمەکاندا ئامادەبوونی بەرچاویان هەیە و بوونەتە هۆی سەرهەڵدانی تێکچوویی و ناهاوسەنگیی دەروونیی. هەر سێ جۆری بۆشایی باسکراو ئاماژە بۆ دۆخی زەینیی کەسایەتییەکان دەکەن و تێکڕا لە زمانی کەسایەتییەکاندا دەرکەوتوونە.