1403/09/01
بختیار سجادی

بختیار سجادی

مرتبه علمی: دانشیار
ارکید:
تحصیلات: دکترای تخصصی
اسکاپوس: 4565
دانشکده: دانشکده زبان و ادبیات
نشانی: سنندج، دانشگاه کردستان، دانشکده زبان و ادبیات، گروه زبان و ادبیات انگلیسی و زبانشناسی 6617715175
تلفن: +98-87-33664600

مشخصات پژوهش

عنوان
شێوازناسیی وێژەی گۆرانی: تایبەتمەندییە سەرەکییەکان
نوع پژوهش
مقاله چاپ‌شده در مجلات علمی
کلیدواژه‌ها
شێوازناسی، رێباز، کێش، سه روا، ئولگووه ده نگییه کان، دوانه ی روخسار/ ناوه ڕۆک، یه کێتی ئه نداموار.
سال 1395
مجله پژوهشنامه ادبيات كردي
شناسه DOI
پژوهشگران بختیار سجادی

چکیده

ئه م وتاره ده یه وێ تایبه تمه ندییه سه ره کییه کانی شیعری گۆرانی له رووی فۆرم و ناوه ڕۆکه وه بخاته به ر هه ڵسه نگاندن و پاشان هه وڵ ده دات مۆرکە به رچاوه کانی وێژەی گۆرانی لە رووی شێوازناسیی ئه ده بییەوە دیاری بکات. ئه م خوێندنه وه یه سه ره تا به م پرسه وه ده ست پێده کات که ئه و به رهه مانه کامه ن که له م لێکۆڵینه وه یه دا ده خرێنه به ر تیشکی شیکردنه وه و پاشان له م پرسیاره ده کۆڵێته وه که کۆی به رهه مه کانی وێژەی گۆرانی له رووی زاراوەناسیی ئه ده بییه وه ده خرێنه چ خانه یه که وه ؛ به واتایه کی تر، له زاراوه کانی 'قوتابخانه'، 'رێباز'، 'ئوسلوب'، یان 'نه ر یتی ئه ده بی'، به کارهێنانی کام یه ک ده توانێ له رووی شێوازناسییه وه پڕبه پێستی کۆی هاوچه شنی به رهه مه کانی ئه م سامانە ئەدەبییە بێ. پاشان، تایبه تمه ندییه شێوازناسانه کانی وێژەی گۆرانی به سه رنجدان به م لایه نانه ی خواره وه شی ده کرێنه وه : کێش، زمانی شیعری و هه ڵبژاردنی وشه ، قاڵبی ئه ده بی، سه روا، ئیماژ و ئولگووه ده نگییه کان، دوانه ی روخسار/ ناوه ڕۆک، یه کێتی ئه نداموار، دوانه ی عه قڵ/ هه ست و به رده نگ. له کۆتاییشدا، هه وڵ ده درێ جیاوازییه شێوه یی و ناوه ڕۆکییه کانی وێژەی گۆرانی له گه ڵ وێژەی کلاسیکی کرمانجی ناوەڕاست بخرێته به ر ده ست و له م رێگه یه وه به راوردکارییه کی شێوازناسانه له نێوان ئه م دوو نەریتە ئه ده بییه دا ئاراسته بکرێ.