ئەم کتێبە لە دوو بەشی سەرەکی پێکهاتووە. لە بەشی یەکەمدا چەندین لێکۆڵینەوە دەربارەی کار و بەرهەم و کاریگەریی تیۆری داڕێژی مەزنی رووسی، میخاییل باختین، دانراوە و لە بەشی دوومەیشدا هەندێ لە وتارەکانی باختین هەڵبژێردراون. لە بەشی یەکەمدا بەرهەمی کەسانێک وەکوو رۆمەن یاکووبسن، ژولیا کریستاڤا، لوسیەن گۆڵدمەن، و ژان ئیڤ تادیە دانراون کە هەر یەکەو لایەنێک لە بیر و ئەندێشەی میخاییل باختین-یان خستۆتە بەر باس و شیکردنەوە و لە بەشی دووەمیشدا هەڵبژاردەیەل لە نووسینەکانی باختین دانراون. لە کۆتایی کتێبەکەشدا سەرجەم کار و بەرهەمی باختین ئاراستە کراون. باختی یەکێکە لە گەورەترین بیرمەندانی هاوچەرخ کە بیرۆکە رەخنەییەکانی تا ئاستێکی بەرفراوان کاریگەرییان لە گوتاری ئەدەبی و فەرهەنگیدا بە جێهێشتووە.