''زاراوه ناسی'' لەم لێکۆڵینەوەیەدا وەکوو هاوواتای تێرمینۆلۆجی بە کار هێنراوە، کەچی هەر وەک دەزانرێ، دەتوانرێ بە مانای دیالێکتۆلۆجی-یش دابنرێ. لە کرمانجیی ناوەڕاستدا ''زاراوە'' هاوکات بۆ (term) و (dialect) بە کار ئەهێنرێ. لە کرمانجیی سەروودا بۆ زاراوە بە مانای چەمک کەڵک لە ''تێگەە'' وەردەگیردرێ. زاراەوەسازی بە مانای تێرمینۆلۆجی، واتە ''اصطلاح شناسی" به یه کێک له به شه بنچینه یی و پێکهێنه ره کانی زانستی ئه ده بناسی و بوتیقا داده نرێ و وه کوو پێشمه رجی خوێندنه وه و ناسینی دوو لقی سه ربه خۆی زانستی ئه ده بناسی، واته تیۆریی ئه ده بی و ره خنه ی ئه ده بی، له قه ڵه م ده درێت. زاراوه سازیی ئه ده بی، ره خنه یی و تیۆریک له م ساته وه خته ی گوتاری ره خنه یی ئه ده بی کوردیدا به پێویستییه کی حاشاهه ڵنه گر ئه ژمێردرێ. ئه م پرسه بۆته یه کێک له کێشه هه ره گرنگه کانی به رهه م هێنان و وه رگێڕانی ده قه زاسنتی و فیکرییه کان له قۆناغی هه نووکه ییماندا.