له نێوان ره خنه ی ئه ده بیی سونه تی و ره خنه ی ئه ده بیی مودێرنی کوردیدا هه ندێ جیاوازیی مه عریفی و شێوه یی له ئارادایه . ئه م وتاره به مه به ستی ده رخستنی ئه م جیاوازیانه سه ره تا پێناسه و تایبه تمه ندییه کانی هه ر دو سیسته مه ره خنه کارییه که ده ستنیشان ده کات و پاشان شیکاریی بارودۆخی ئێستای ره خنه ی ئه ده بیی کوردی ئاراسته ده کات. له باسکردن له سه ر ره خنه ی ئه ده بی مودێڕنی کوردی ئاوڕ له هه ندێ له یه ن ده درێته وه که برێتین له زمانی ره خنه ، زاراوه کانی ره خنه ، بگۆڕی له ره خنه دا و شیکاریی چه مکه تیۆریکه کان. له به شی دواییدا، جیاوازییه کانی هه ر دوو گوتاری ره خنه یی ناو ده برێ و، له کۆتاییشدا په نجه ده خاته سه ر کۆسپه کانی به رده م په ره سه ندنی ره خنه ی ئه ده بی و هه روه هاش له هۆکاره کانی پێشڤه نه چوونی ئه و ره خنه یه ده کۆڵێته وه .