له م توێژینه وه یه دا سه ره تا باس له گرنگایه تی باسکردن له سه ر کاره سااتی ئه نفال کراوه و وه کوو دیارده یه کی مه ته ڵئاسا ناوی لێبراوه . پێناسه ی کاره سات له م وتاره دا پشتی به ستۆته تیۆریی ره خنه گرانه ی قوتابخانه ی فرانکفۆرت و به م شێوه یه لێکۆڵینه وه له هه ر کاره ساتێک به گشتی و ئه نفال به تایبه تی پێویسته به شێوه یه کی جیدی و ته نانه ت رادیکاڵ سه ربگرێ. هه ربۆیه ش، به هێنانه وه ی چه ندین نموونه ، ئاماژه بۆ ئه و خاڵه کراوه که خوێندنه وه کانی ئه نفال له زمانی کوردیدا به شێوه یه کی رووکه شیانه به ئه نجام گه یشتوون و که واته بۆخۆیان ده وریان هه یه له زه مینه ره خساندن بۆ وه رگرتنه وه ی کاره ساتێکی تر. له ئه نجامدا ئه م خاڵه خراوه ته روو که لێکۆڵینه وه له کاره ساتێکی وه کوو ئه نفال پێویسته خۆی له ئایدیۆلۆژیای زاڵی ئه و خوێندنه وانه دوور بخاته وه و لایه نی مرۆیی ئه م کاره ساته و ره نجی قوربانیان پشت گوێ نه خات و ئاسته که ی بۆ چه ند دروشمێک یان هه ر مه به ستێکی تر دانه به زێنێ.