1404/09/14
بختیار سجادی

بختیار سجادی

مرتبه علمی: دانشیار
ارکید:
تحصیلات: دکترای تخصصی
شاخص H:
دانشکده: دانشکده زبان و ادبیات
اسکولار:
پست الکترونیکی: b.sajadi [at] uok.ac.ir
اسکاپوس: مشاهده
تلفن:
ریسرچ گیت:

مشخصات پژوهش

عنوان
دالی بۆش و دەرکەوتەکانی لە گوتاردا: خوێندنەوەی لاکلائۆیی ڕۆمانی کەوتنی ئاسمانەکان بەرهەمی جەبار جەمال غەریب
نوع پژوهش
مقاله چاپ‌شده در مجلات علمی
کلیدواژه‌ها
گوتار دالی بۆش سووژە هێژێمۆنی دژگەری جومگەبەندی
سال 1404
مجله پژوهشنامه ادبیات کردی
شناسه DOI
پژوهشگران تورج خسروی ، بختیار سجادی

چکیده

لێکدانەوەی دالی بۆش، کە چەمکێکی داهێنەرانەی لاکلائۆ و مووفێیە، ڕێگە و دەرفەتێکە بۆ خوێندنەوەی دەق و شیکاری و تێگەیشتنی بوارە قۆناغمەندەکانی گوتار و پاژە پێکهێنەرەکانی ئەم دەڤەرە. دالی بۆش، هاوشێوەی سەدان زاراوەی تیۆری و ڕەخنەی ئەدەبی، ڕێنوێنی هزری توێژەرە بۆ دەرخستنی هێمانە و کەلێنەکانی ناخی دەق؛ هەروەها شێوەی ئاڵ‌وگۆڕ و بەکارهێنانی وشە و پێگەکەی لە هەرێمی بازنەی واتایی و مەعریفیدا پیشان دەدا. لەم توێژینەوەیەدا، ڕۆمانی کەوتنی ئاسمانەکان، بەرهەمی جەبار جەماڵ غەریب، بەپێی ڕوانگەکانی لاکلائۆ و مووفێ تاوتوێ کراوه‌ و دەست خراوه‌تە سەر ئەو دالە بۆشانەی لەم دەقەدا نوێندراونەتەوە. بۆ ئەم کارە، سەرەتا تیۆریی گوتار و چەمکە پسپۆڕانەکانی لاکلائۆ لێک دراونەتەوە و پاشان لە دەقی ڕۆمانەکەدا دیاری کراون. ئەنجامه‌کان دەریدەخا دالە بۆشەکان لە زمان و لە پێکهاتەی گوتاردا چ پێگەیەکیان هەیە، بە چ شێوەیەک جومگەبەندی دەکرێن و بەگشتی چۆن سەقام دەگرن. لە پاڵ ئەمەشدا، تیشک خراوەتە سەر ئەو خاڵە کە کەسایەتیی «ئاسۆ» لەم ڕۆمانەدا چۆن پێناسە کراوە، شوناسی خۆی چۆن دەستەبەر دەکا و لە ئاکامدا چۆن گوتاری زاڵ لە ڕێگەی دالی بۆشەوە قەڵشتەکان پڕ دەکاتەوە، هاوتەریبی پێکدەهێنێت و سنووری خۆی دەستنیشان دەکا. گوتاری ئایینی لە ڕێگەی دالی بۆشەوە، توانیویەتی بەو واتایەی خۆی مەبەستیەتی بۆشایی وشەکان پڕ بکاتەوە و کەسایەتییەکانی نێو دەقەکە، بەرەو لای خۆی ڕابکێشێت و خواستی بێ‌چارەسەری کۆمەڵگا، وەڵام بداتەوە.