پاش شەڕی دووەمی جیهانی گەرچی زۆربەی وڵاتانی داگیرگەکراو توانییان سەربەخۆیی بە دەست بهینن، بەڵام تەنانەت پاس ئەو قۆناغەش دیسانەوە هەست بە کاریگەری و لێکەوتەکانی داگیرگەخواز دەکرێ. تیۆریی پاش داگیرگەخوازی دەیەوێ لەو دەرئەنجامە نەرێنیانە بکۆڵێتەوە کە بە هۆی داگیرگەخوازییەوە سەریان هەڵداوە. گوتاری کوردۆلۆژی وەک یەکێک لە دەستکەوتەکانی مۆدێرنیتە هاوشان و هاوکات بوو لەگەڵ گوتاری ڕۆژهەڵاتناسی. زاراوەی کوردۆلۆژی هەڵگری چەندین خاڵی نەگەتیڤ و لاوازە کە لەم پێشەکییەکدا تیشکیان خراوەتە سەر.