ئەم سێمینارە هەوڵی داوە گۆڤارە ئەکادیمییە کوردییەکان بە گشتی و ئەوانەی هەرێمی کوردستانی عێراق بە تایبەتی بخاتە بەر ڕەخنە و هەڵسەنگاندن. زەقترین خاڵی لاوازی ئەو ژورناڵگەلە ئەوەیە کە هیچ کامیان لە لایەن ناوەندی نێوخویی و هەرێمی و نێودەوڵەتییەکانەوە نوانە نەکراون و دانیان پێدا نەنراوە. بێجگەلەمەش، هیچ کام توێژینەوەکانی ئەو گۆڤارانە بە دیاریکراوی و هیچ توێژینەوەیەکی کوردیی ناوەندی نەبۆتە خاوەی سایتەیشن و ئاماژەپێوی. بۆیەش، هاوکات لەگەڵ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەدا پێویستە بایەخیش بدرێتە پلاندانانی زمانی چونکە لە لایەکەوە پەرە بە ئاستی ئەو گۆڤارانە دەدات و لە لایەکی تریشەوە جێگە و پێگەی زمای کوردی لە ناوەندە زانستییەکان دەباتە سەر.