گەرچی زاراوەی کوردۆلۆژی یەکەم جار لە لایەن کوردێکەوە لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا بەکارهێنرا، بەڵام لە لایەن ڕۆژئاواییەکانەوە پەرەی زۆری پێدرا. ڤاسیلی نیکیتین دەوری گرنگی گێڕا لە ناساندن و پێناسەکردنی ئەو زاراوەیە. لەم وێبینارەدا ئەو خاڵە خرایە ڕوو کە ئەم زاراوەیە هەڵگری چەندین کەموکۆڕی و خاڵی لاوازە، ئەمەش تا ئەو ڕادەیەی کە پێمان وایە زاراوەکە نابێ بەکار بهێنرێ چونکە تەژییە لە واتاگلی نەرێنی، وەک ساکارسازی، گشتاندن، ئەویدیسازی و باڵادەستیی ئەخلاقی. وێبینارەکە پێی وایە زاراوەی لێکۆڵینەوەی کوردی گەرچی بۆخۆی هەڵگری کۆمەڵێ خاڵی لاوازە بەڵام لە زۆر ڕووەوە لە زاراوەی کوردۆلۆژی باشترە بە حوکمی ئەوەی ئەو هەی زەقانەی زاراوەی کوردۆلۆژی ناگرێتە خۆی.