ئەم وتارە هەڵ دەدات ڕەخنەیەکی گشتی لەسەر شیعرە بەناوبانگەکەی تی ئێس ئێلیۆت پێشکەش بکات بە ناوی سترانی ئەڤینی جی ئاڵفرێد پرۆفراک. شیعری ناوبراو بە یەکێک لە گرنگترین بەرهەمە مۆدیرنیستییەکان لە ژانری شیعردا دادەنرێ و وەک یەکەم بەرهرمی سەرنج ڕاکێشی ئێلیۆت پێناسە دەکرێت. فۆرمی شیعرەکە لەسەر تاکبێژیی شانۆیی دامەزراوە و تێیدا چەندین تەکنیکی نوێی ئەدەبی بەکارهاتوون. ناورۆکی شیعرەکە تیشک دەخاتە سەر کەڵکە و گرفتە دەروونییەکانی تاکێکی ڕۆشنبیری سەردەمی مۆدێرن و هاوکات ئاماژەش بۆ لێکترازانی دەروونی و بۆشایی کەسایەتی لە ڕووی مەعنەوییەوە دەکات.