ئەم وتارە سەرەتا دەیەوێ بۆچوونی ڕەخنەیی هەڵوەشاندنەوە بناسێنێ و پاشان لە دەرکەوتە و دەرئەنجامەکانی ئەو تێۆرییە بکۆڵێتەوە. توێژینەوەکە ئاوڕ لە ڕوانگەی ژاک دێریدا وەک یەکێک لە بیرمەندانی هزری پاش پێکهاتەیی خوازانە دەداتەوە و قامک لەسەر ئەو قۆناغە جیاجیایانە دادەنێ کە ڕەخنەی هەڵوەشاندنەوە پێویستە لەسەر دەق جێبەجێیان بکات. هەر بۆیەش بە بایەخەوە چەمکی باسی مێتافیزیکی ئامادەبوون دەکات وەک پەرەپێدەری ئەو ڕوانگەیە و دواتر جێگەوپێگەی ناوەند و دوانە لێکدژەکان شی دەکاتەوە. وتارە چەندین نموونەی بەرچاو لە دیاردە جۆراوجۆرە فەرهەنگییەکانیش لێکدەداتەوە کە بە گوێرەی ئەم ڕەخنەیە دەکرێن خوێندنەوەی جیاوازیان بۆ بکرێ.