لەم سێمینارەدا سەرەتا تیشک خرایەر سەر گرنگترین نوانە نێودەوڵەتییەکانی نووسینی زانستی کە ئەرکی ناوبردن و پێوانی سەرچاوەکانیان لە ئەستۆدایە. پاشان، بنکەگەلی نێودەوڵەتیی زانیاری بۆ نوانەسازی و هەروەهاش گرنگترین نوانەکان لە ئێراندا وەک نموونە خرانە ڕوو و قامک لەسەر نوانەسازیی گۆڤارە زانستییەکان دانرا لە ئێران، تورکیا و چەند وڵاتی عەرەبدا. بە پشت بەستن بە سیستەمی ڕیزبەندیی«سایمگۆ» بە پێی سکۆپوس هەوڵ درا دیاریکردنی ئاستی وڵاتان بەپێی بەرهەمهێنانی زانستی لە ماوەی 1996- 2018 دیاری بکرێ و هەر بۆیەش بەڵگە تۆمارکراوەکان بە زمانی فارسی لە سکۆپوسدا و هەروەهاش ڕێژەی بەرهەمهێنانی زانست لە زمانە جیاجیاکاندا لە ئۆکتۆبری 2018دا لێکدرایەوە. تویژینەوەیە پێی وایە گۆڤاری زۆر و ژورناڵی کەم لە نووسینی کوردیدا و نوانەنەکراویی ئەو ژمارە کەمەی ژورناڵە کوردییەکان یەکێک لە هۆکارەکانی نەخەمڵاندنی زامنی کوردی لەم ڕووەوە و دەستەبەرنەبوونی دەوری ئەو زمانە لە بەرهەمهێنانی زانستیدا. لە کۆتایی سێمینارەکەدا کۆمەڵێ ڕێکار و پێشنیئار بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە خرانە بەر دەست.