1405/09/04
سید احمد پارسا

سید احمد پارسا

مرتبه علمی: استاد
ارکید:
تحصیلات: دکترای تخصصی
ریسرچ گیت:
دانشکده: دانشکده زبان و ادبیات
اسکولار:
پست الکترونیکی: a.parsa [at] uok.ac.ir
اسکاپوس: پیوند
تلفن:
HIndex:

مشخصات پژوهش

عنوان
توێژ ینەوەی پێکهاتە سەرەکییەکانی تێکستی گێڕانەوەیی بەیتی زەمبیل فرۆش لە ڕوانگەی تیۆر ییە کانی ژ پ لینیت ڤۆڵتەو
نوع پژوهش
مقاله چاپ‌شده در مجلات علمی
کلیدواژه‌ها
گێڕانەوەناسی، ژپ لینیت ڤۆڵت، دەقی گێڕانەوەیی، بەیتی زەمبیل فرۆش، وەگێڕ، گێڕانەوەبیست
سال 1405
مجله پژوهشنامه ادبیات کردی
شناسه DOI 10.22034/JOKL.2024.142157.1398
پژوهشگران پیشرو عبدالله حمه غریب ، سید احمد پارسا

چکیده

لە هەر چیرۆکێک یان حیکایەتێکدا، پالن و شێوازی گێڕانەوەی تایبەت بەکار دەهێنرێت . ڕە خنەگرانی ئەدەبی لەم دەیان ساڵەی دواییدا شێوازەکانی گێڕانەوە زیاتر سەرنجیان لەسەر پێکهاتە و چۆنیەتی پێکهێنانی بەرهەمەکان بووە نەک ناوەڕۆک. کێشە سەرەکییەکانی توێژەران گرنگیدان بە گونجاندنی ئەم شێوازانە لەگەڵ دەقی نوێدا بووە. بەیت وەک حیکایەتێکی درێژ کە بریتییە لە گێڕانەوە له لایه ن کەسێک بەناوی بەیتبێژەوە، گێڕدراوەتەوە. ئەم لێکۆڵینەوەیە هەوڵ دەدات بەیتی زەمبیل فرۆش کە یەکێکە لە بەیته کۆنەکانی ئەدەبی کوردی بە بەکارهێنانی میتۆدی لێکۆڵینەوەی وەسفیی- شیکارانە و کەڵکوەرگرتن لە چەمکە کردارییەکانی بواری تایپۆلۆژیای گوتاری گێڕانەوە لە ڕوانگەی ژپ لینیت ڤۆڵت شی بکرێتەوە. جێگەی خۆیەتی تیشک بخرێتە سەری کە ئایا ئەم گێڕانەوەیە لەسەر چ بنەمایەکی هونەری گێڕانەوە دارێژراوە؟ یاخود ئایا بەوەی کە هونەرێکی کۆنە، تا چەند هەموو پێکهاتە و تێما سەرەکییەکانی دەقێکی گێڕانەوەیی تێدایە؟ شرۆڤەکردنیشی بە پێی تازەترین تیۆر ی ئەنجام دراوە کە ئەوەش بۆ خۆی جێگەی پرسیارەکە چۆن دەقێکی کۆن بە پێودانگی تیۆرییەکی نوێ شرۆڤە دەکرێت؟ هەڵبەت لە نێوان ئەم باسەدا زۆر ورد ئەو پەیوەندییە لێکدراوەتەوە. له دوای گەڕان و کنە و پشکنین، دەرکمان بەوە کرد کە بەیتی زەمبیلفرۆش وەک دەقێکی زارەکی زۆر ورد و پوخت زۆرینەی پێکهاتە سەرەکییەکانی دەقی گێڕانەوەی تێدایە و بەیتبێژ زۆر جوان توانیویە ئەم بەیتە بباتە ئاستی حیکایەتێک کە شایانی ئەوە بێت بگێڕدرێتەوە. وردەکاری تیۆرەکانی ژپ لینیتڤۆڵت هەر لە جیاکردنەوەی نووسەری ڕاستەقینە، نووسەری ناڕاستەقینە، خوێنەری ڕاستەقینە و خوێنەری ناڕاستەقینە گۆڕاوە بۆ بەیتبێژی ڕاستەقینە و بەیتبێژی ناڕاستەقینە و زۆر جوان جیاکراوەتەوە. هەروەهاش، جیاوازی لە نێوان وەگێڕ و کارەکتەر و نووسەری ڕاستەقینە و نووسەری ناڕاستەقینە خراوتە بەر باس و لێکۆڵینەوە.