1403/09/01
سید احمد پارسا

سید احمد پارسا

مرتبه علمی: استاد
ارکید:
تحصیلات: دکترای تخصصی
اسکاپوس: 4573
دانشکده: دانشکده زبان و ادبیات
نشانی:
تلفن:

مشخصات پژوهش

عنوان
شێوازناسی مه‌دحی ره‌سولی ئه‌کره‌م (درودی خوای له سه‌ر بێت) له ته‌حمیدیه‌کانی شاعیرانی کوردی ناوچه‌ی موکریاندا
نوع پژوهش
مقاله ارائه شده کنفرانسی
کلیدواژه‌ها
شیعری کوردی، ئه‌ده‌بی ئایینی، ته‌حمیدیه، شێوازناسی
سال 1403
پژوهشگران سید احمد پارسا

چکیده

شیعر هه‌میشه کاریگه‌ری زۆری لەسه‌ر کۆمه‌ڵگا هه‌بووه؛ هه‌ر بۆیه‌ش له فێرکاریه‌وه بیگره هەتا ده‌گاته ئامۆژگاری و خوداناسی و زۆر شتی دیکه له شیعردا هاتۆته ئاراوه. شاعیرانی کلاسیکی کورد به گشتی ده‌ست‌په‌روه‌رده‌ی حوجره‌کانی کوردستان بوون و ده‌رسی مەلایەتیان خویندووه؛ هه‌ر بۆیه‌ش به ئاوێته‌کردنی زانستی ئایینی و ئەده‌بی لەگه‌ڵ خولیای شاعیری توانیویانه له باری ئایینیه‌وه کاریگه‌ریه‌کی باشیان له سه‌ر کۆمه‌ڵگا هه‌بێت. مەولودنامه، میعراج‌نامه، وه‌فات‌نامه، سوفیانه‌کان و شیعری خانه‌قایی، ته‌حمیدیه‌ی سه‌ره‌تای کتێبه‌کان و ته‌نانه‌ت سه‌ڵای مانگی موباره‌کی ره‌مه‌زان چه‌ند نموونه‌یه‌کن له‌و جۆره شیعرانه-ی باسمان کرد. ئه‌م توێژنه‌وه‌یه به شێوازی وه‌سفی- شیکاری هاوکات له گه‌ڵ ناساندنی ئه‌م مەبەستانه به کورتی، شێوازی تحمیدیه ده‌ناسێنێ و چونیه‌تی باسکردن له ڕه‌سولی نازداری ئیسلام (درودی خوای له سه‌ر بێت) له ته‌حمیدیه ده‌خاته ڕوو. ئه‌نجامه‌که بۆمان ڕوون ده‌کاته‌وه که وه-سفی پیغه‌مبه‌ری ئیسلام (درودی خوای له سه‌ر بێت) له دووبواری جه‌سته‌یی و خووخه‌دا له تەحمیدیەکاندا باسکراوه به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وشدا شێوازی تاکه که‌سی هه‌رکام له‌و شاعیرانه له-م بواره‌دا جیاوازی تایبه‌ت‌ به خۆی هه‌یه که له‌م توێژنه‌وه‌دا به تێروته‌سه‌لی باسیکراوه.