سه ه ره تای داڕشتنی تیۆرییهکانی ڕه وانبێژی ده گهڕێته وه بۆ یۆنانی کۆن، پاشان زانایانی موسوڵمان بۆ ناسینی باشتری ئیعجازی قورئان ئه م زانسته یان به کار هێنا. جاحیز(و.255ک،) ئه بووهیلالی عه سکه ری( 392-320ک)، ئیبنی ڕه شیقی قیروانی(و. 456ک،) عبدولقاهیر جورجانی( ،)474-405خه تیب ته ورێزی(،)502-421 سه ککاکی(555-626ک،) ئیبنی ئه ثیر( )558-637و ته فتازانی( )722-792به شێک له و زانایانه ن؛ واته سه ره تای ڕه وانبێژی له عه ره بیدا ده گه ڕێت هوه بۆ نزیکه ی 1300 ساڵ له مه وبه ر. له دوای ئه وان فارسه کانن که پێشینه ی ئه م زانسته لای ئه وان ده گه ڕێته وه بۆ 1000ساڵ به ر له ئێستا که یه که م کتێبی ڕه وانبێژی –که تا ئێستا ماوه- به نێوی ترجمان البلاغه له لایه ن موحه ممه دی کوڕی عومه ری ڕادویانییه وه نووسراوه. به ڵام به داخه وه پێشینه ی نووسینی ئه م زانسته له کوردیدا دهگ ه ڕێتهوه بۆ 95ساڵ به ر له ئێستا که یه که م جار شێخ نووری شێخ ساڵح(1896-1958ز.) چه ند بابه تێکی له گۆڤاری ژیندا بڵاوکرده وه و جارجاره دێره شیعرێکی له شاعیره کورده کانیش وه ک نموونه بۆ هیناون. به ڵام یه که م کتێبی زمانی کوردی له م بواره دا کتێبی خۆشخوانی مامۆستا سه ججادییه که له ساڵی 1978زایینی له چاپ درا. ئه م توێژینه وه به شێوازی وه سفی – شیکاری ئه م کتێبه شرۆڤه ده کات. ده ره نجامه کان ده ری ده خات که ئه م کتێبه هه ر سێ به شی ڕه وانبێژی واته ڕوونبێژی، جوانکاری و واتاناسی له خۆ ده گرێت. نووسینی یه که م کتێبی سه ربه خۆ له ڕه وانبێژیدا، دانانی نێوی کوردی له جیاتی نێوی عه ره بی بۆ یه که م جار بۆ هه ر کام له زانسته کانی ڕه وانبێژی، که ڵک وه رگرتن له نموونه جوانه کانی شیعر و په خشان و تهنانه ت فۆلکلۆری کوردی بۆ مه به سته کانی ئه م زانسته، نوێکاری به رچاو و زۆر شتی دیکه ی وه ک ئه مانه توانیویانه ڕۆڵ و پێگه ی عه لائه ددین سه ججادی باشتر ڕوون بکه نه وه و وا بکه ن که ئهم کتێبه هه تا ئێستا وه ک سه رچاوه یه کی باوه ڕپێکراو بۆ توێژه رانی ئه م بواره ب نسرێت