1403/02/08
سید احمد پارسا

سید احمد پارسا

مرتبه علمی: استاد
ارکید:
تحصیلات: دکترای تخصصی
اسکاپوس: 4573
دانشکده: دانشکده زبان و ادبیات
نشانی:
تلفن:

مشخصات پژوهش

عنوان
ڕۆڵ و پێگه ی عه لائه ددین سه ججادی له ڕه وانبێژی له زمانی کوردیدا
نوع پژوهش
مقاله ارائه شده کنفرانسی
کلیدواژه‌ها
ڕ ه وانبێژی، جوانکاری، واتاناسی، عه لائه ددین سه ججادی، هه ڵسه نگاندن.
سال 1401
پژوهشگران سید احمد پارسا

چکیده

سه ره تای داڕشتنی تیۆرییه کانی ڕه وانبێژی ده گه ڕێته وه بۆ یۆنانی کۆن، پاشان زانایانی موسوڵمان بۆ ناسینی باشتری ئیعجازی قورئان ئه م زانسته یان به کار هێنا. جاحیز(و.255ک)، ئه بووهیلالی عه سکه ری(320-392 ک)، ئیبنی ڕه شیقی قیر وانی(و. 456ک)، عبدولقاهیر جورجانی(405-474)، خه تیب ته ورێزی(421-502)، سه ککاکی(555-626ک)، ئیبنی ئه ثیر(558-637) و ته فتازانی(722-792) به شێک له و زانایانه ن؛ واته سه ره تای ڕه وانبێژی له عه ره بیدا ده گه ڕێته وه بۆ نزیکه ی 1300 ساڵ له مه وبه ر. له دوای ئه وان فارسه کانن که پێشینه ی ئه م زانسته لای ئه وان ده گه -ڕێته وه بۆ1000 ساڵ به ر له ئێستا که یه که م کتێبی ڕه وانبێژی –که تا ئێستاش ماوه - به نێوی ترجمان البلاغه له لایه ن موحه ممه دی کوڕی عومه ری ڕادویانییه وه نووسراوه . به ڵام به داخه وه پێشینه ی نووسینی ئه م زانسته له کوردیدا ده گه ڕێته وه بۆ 995 ساڵ به ر له ئێستا که یه که م جار شێخ نووری شێخ ساڵح(1896-1958ز.) چه ند بابه تێکی له گۆڤاری ژیندا بڵاوکرده وه و جارجاره دێره شیعرێکی له شاعیره کورده کانیش وه ک نموونه بۆ هێناون. به ڵا م یه که م کتێبی زمانی کوردی له م بواره دا کتێبی خۆشخوانی مامۆستا سه ججادییه که له ساڵی 1978 زایینی له چاپ درا. ئه م توێژینه وه به شێوازی وه سفی – شیکاری ئه م کتێبه شرۆڤه ده کات. ده ره نجامه کان ده ری ده خات که ئه م کتێبه هه ر سێ به شی ڕه وانبێژی واته ڕوونبێژی، جوانکاری و واتاناسی له خۆ ده گرێت. نووسینی یه که م کتێبی سه ربه خۆ له ڕه وانبێژیدا، دانانی نێوی کوردی له جیاتی نێوی عه ره بی بۆ یه که م جار بۆ هه ر کام له زانسته کانی ڕه وانبێژی، که ڵک وه رگرتن له نموونه جوانه کانی شیعر و په خشان و ته نانه ت فۆلکلۆری کوردی بۆ مه به سته کانی ئه م زانسته ، نوێکاری به رچاو و زۆر شتی دیکه ی وه ک ئه مانه توانیویانه ڕۆڵ و پێگه ی عه لائه ددین سه ججادی باشتر ڕوون بکه نه وه و وا بکه ن که ئه م کتێبه هه تا ئێستاش وه ک سه رچاوه یه کی باوه ڕپێکراو بۆ توێژه رانی ئه م بواره بناسرێت.