شتەی مرواری وەکو سەرچاوەیەکی هێژای ئەدەبی زارەکی، لەخۆگری کۆمەڵێک چیرۆک، ئەفسانه، پەند، سەربورده و دەقی ڕیوایی و ئەدەبییه. ڕەگەزی گێڕانەوە لەم بەرهەمەدا دیاردەیەکی زاڵه. ئەم توێژینەوەیه به شێوەی شیکاری-تەوسیفی به ئامانجی لێکدانەوەی لایەنی گێڕانەوەناسیی ڕشتەی مرواری پێک هاتووه. به لێکدانەوەی چەندین دەقی چیرۆک تەوەری نێو ئەم بەرهەمه و لێکدانەوە و شی کردنەوەی ڕەگەزە گێڕانەوەییەکانی بایەخی گێڕانەوەناسانەی بەرهەمەکه زێدەتر ڕوون دەبێتەوه. لێکۆڵینەوەی ئەم بەرهەمه لەم ڕوانگە و لەم ڕەهەندەوه ئەگەری چەسپانی گێڕانەوه وەکو ڕەگەزی زاڵی ڕشتەی مرواری دەسەلمێنێت. هاتنی دەستەواژەی له چەشنی ((دەگێڕنەوه))، ((دەڵێن))، ((فڵانە کەس وتی))، ((جارێک))، ((هەبوو نەبوو)) و هتد نیشانەی ئەم ڕاستییەیه.