ئەم بەرهەمە هەڵبژاردەیەکی پۆلێنکراوە لە دەقی ئەدەبیی کلاسیکی کوردی لە شیعر و پەخشان. وێڕای چەردەیەک لە ژیان و چالاکیی هەر کام لە خاوەن بەرهەمەکان. شیعرەکان لە کوردی و سالم و شێخ ڕەزا و ئەختەر و فایەق و حاجی قادر و مەحوی و وەفایی و ئەدەب و حەریقن و پەخشانەکانیش لە کتێبی ئەمسال و حیکایاتە و پەخشانگەلێک لە مەولانا خالید و شێخ حسێنی قازی و مەولەوی و عەبدولعەزیزی بەردەڕەشی بانەیی و ئەمین فەیزی. هەر کام لەمانە لە قاڵبی وانەیەکدا تەکووز کراون. دوای بەسەرهاتی خاوەن بەرهەم، نموونەیەک لە شیعر و یا پەخشانەکە دانراوە و بە شوێنیدا پوختەیەک وەکوو شرۆڤەیەک سەبارەت بەو دەقە ئەدەبییە و ئینجا لێکدانەوەی وشە و زاراوەگەلی ناو ئەو دەقە. هەندێک پرسیار و چەمکی سەرەکی بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی زیاتر لە کۆتاییدا دانراوە.