زمانی دایکی له ئاوێنەی شیعری هاوچەرخی کوردییەوه جێگەوپێگەیەکی تایبەتی هەیه. شاعیرانی هاوچەرخ که گرنگایەتیی زمانی دایکییان لا ڕوون بووه، بۆ پیشان دان و فێرکردنی ئەو زمانه تێکۆشاون و چەندان هەوڵیان داوه که له ڕێی شیعریشەوه هەم گرنگییەکەی - بەتایڤەت - بۆ تاقمی مناڵ و مێردمناڵ بنوێنن و هەم هەنگاوێک بەرەو فێرکردنی هەڵگرن؛ له دڵی ئەم کارەشدا گەشەدان و دەوڵەمەندکردنەوەی پاشخانی زمانیان لا مەبەست بووه. یەکێک له جیلوەکانی ئەم هەوڵ و تێکۆشانه هۆندنەوەی شیعر بۆ مناڵانه. لێرەدا دەپەرژینه سەر لێکدانەوەی چەند نموونەیەک.