شانۆنامەیەکی عەرەبییه له نووسەری بەناوبانگ تۆفیق حەکیم. بابەتەکەی له داواکاریی شاعیرێکەوە دەستپێدەکات که دەیهەوێ لەگەڵ تاقمێک له ئاسمانەواناندا بچێت بۆ سەر گۆی مانگ. بە پێداگریی لەسەر داواکەی بە ئامانجی خۆی دەگات و لەوێ له سۆنگەی هەستی شاعیرێتیی خۆیەوه لەگەڵ هەندێ بوونەوەری نیشتەجێی مانگ که بەس ئەو دەیانبینێت، پەیوەندی دەگرێت و دەبێتە بەربەستی دەستکاری کردنی ڕووپەڕی گۆی مانگ.