1403/02/15
یداله پشا آبادی

یداله پشا آبادی

مرتبه علمی: دانشیار
ارکید:
تحصیلات: دکترای تخصصی
اسکاپوس: 47
دانشکده: دانشکده زبان و ادبیات
نشانی: سنندج - دانشگاه کردستان - دانشکده زبان و ادبیات - گروه زبان و ادبیات کردی
تلفن: (2212) 988733664600+

مشخصات پژوهش

عنوان
هونەر و مۆسیقای «پیتەشیعر» له شیعری نالیدا
نوع پژوهش
مقاله چاپ‌شده در مجلات علمی
کلیدواژه‌ها
جوانکاری، پیتەشیعر، ئاوازی شیعری کوردی، مۆسیقای شیعری نالی، ل ێکدانەوەی واتاناسانه.
سال 1401
مجله مجله کلیه اللغات
شناسه DOI
پژوهشگران یداله پشا آبادی

چکیده

مۆسیقای هۆنراوه هەر لە سەردەمانی کۆنەوه، گرنگییەکی تایبەتی پێ دراوه و جێگەوپێگەیەکی ئەوتۆی له چوارچێوه و پەیەکەرەی شیعردا هەبووه. ئەم مۆسیقایه به ڕیزکردن و پات بوونەوه و ڕێک-خستنی وشە و پیته لێکچوو و هاوئاهەنگەکان پەیدا دەبێت. هەر له شیعری کلاسیکەوه تا ئەمڕۆ ئەم تەکنیکه له ڕازه و هونەره جۆربەجۆرەکانی ڕەوانبێژیدا خۆی نواندووه و دەرکەوتووه. له شیعری نالیدا به شێوازێکی زەق و بەرچاو پات بوونەوەی پیتێکی دیاریکراو له هەندێ له هۆنراوەکانیدا دەورێکی مۆسیقایی بەهێز و زۆر دیاری به ئەستۆ گرتووه و ئاواز و مۆسیقای شیعرەکەی بەرزتر کردۆتەوه. به شێوەیەک که دەکرێت ناوی ئەو پیته ببڕین به سەر ئەو هۆنراوەدا و به «پیتەشیعر» ناوزەدی بکەین. ئەم توێژینەوە به شێوازی تەوسیفی – لێکۆڵینەوەیی هەوڵی داوه به خوێندنەوەی شیعرەکانی نالی هونەر و مۆسیقا و دەوری پیتەشیعر ڕوون بکاتەوه و وەک تەکنیک و هونەرێک له شێواز و شیعری نالیدا بیناسێنێت. له ئاکامدا توانیویه چەشن و کاریگەری و بەتایبەت لایەنە واتاییەکانی ئەم هونەره له شیعری نالیدا بخاته بەر چاو و تیشکی لێکۆڵینەوه و ڕاڤه و شرۆڤەیان لێ بدات.