1403/02/15
یداله پشا آبادی

یداله پشا آبادی

مرتبه علمی: دانشیار
ارکید:
تحصیلات: دکترای تخصصی
اسکاپوس: 47
دانشکده: دانشکده زبان و ادبیات
نشانی: سنندج - دانشگاه کردستان - دانشکده زبان و ادبیات - گروه زبان و ادبیات کردی
تلفن: (2212) 988733664600+

مشخصات پژوهش

عنوان
شێوازناسیی واتاناسانەی بانگهێشت (مونادا) له شیعری ئەحمەدموختار جافدا
نوع پژوهش
مقاله چاپ‌شده در مجلات علمی
کلیدواژه‌ها
ئەحمەدموختار جاف، بانگهێشت، مونادا، شێواز، واتاناسی.
سال 1400
مجله Kurdiname
شناسه DOI
پژوهشگران یداله پشا آبادی

چکیده

ئەحمەدموختار جاف وەک شاعیرێکی ڕۆشنگەر و خاوەن فیکر و هزر و ئەندێشەی کۆمەڵایەتی و سیاسی له مێژووی ئەدەبی کوردیدا جێگای خۆی کردۆتەوه. خوێندنەوەی شیعرەکانی زۆر لایەنی ڕەوانبێژی و ڕیتۆریک و ڕەخنەییمان بۆ دەردەخات. ئەم شاعیره له کەڵک وەرگرتن له بانگهێشتدا خاوەن ئەدگارێکی واتاناسانه بووه؛ چونکه وەک ئەم لێکۆڵینەوەیه ڕوونی دەکاتەوه، زۆر ڕەهەند و لایەنی شیعری و هونەری له بانگهێشتەکانیدا بەدی دەکرێت. ئەم توێژینەوە به شێوەی تەوسیفی سەرجەم شیعره کوردییەکانی داوەته بەر پشکنین و لێکۆڵینەوه له بابەتی بانگهێشت و کارکرد و دەور و کارتێکەرییەکانی له خولقاندنی واتا و دەلالەتدا. بانگهێشت له شیعری ئەحمەدموختاردا زۆر جار به ئامرازەکانی بانگکردن (ئەی، ـا، یا، ه/ـه/ـینه، ئەی+ـا، ئەی+ـه/ـینه، وا) بووه و زۆر جاریش بەبێ ئامراز، گیاندار و بێ گیان و مرۆڤ و غەیری مرۆڤی بانگ کردووه. وشه/ناو/ئاوەڵناو/دەستەواژە/ساڕسته/ڕسته/لێکدراو له بانگهێشتەکانیدا بەدی دەکرێت که به هەر یەکیان دەلالەتێکی تایبەتی خولقاندووه. بانگکراوەکانی ئەحمەدموختار زۆر بەربڵاون و خوا، سروشت، نیشتمان، خەڵک، خۆی و دڵبەرەکەی و چەند کەسی تایبەت دەگرێتەوه که بۆ هەر یەکیان چەندین واتا و دەلالەت وەردەگیردرێت. شوێنی بانگهێشتەکانیش له ڕستەدا سەرەتا، ناوەڕاست، ناو دڵێ ڕستە، کۆتایی ڕستەیه، و زۆرترین بانگهێشتەکانی ئەحمەدموختار له ناوەڕاستی ڕستەدایه.