مەلا عەبدولکەریمی مودەڕڕیس وەکوو زانایەکی گەوره و بەناوبانگی جیهانی ئیسلام، خاوەنی چەندان بەرهەمی ناوازه و گرنگ له بواره جیاجیاکانی ئەدەب و زانستە دینییەکان و بیر و ئەندێشە به زمانی کوردی و عەرەبیی و فارسی به شیعر و پەخشان بووه. یەکێ لەو بەرهەمە هەره گرنگانەی، تەفسیری نامییه که له شەش بەرگدا پێشکەشی کردووه. ئەم وتاره دەیهەوێ به شێوازی تەوسیفی – شیکاری ئاوڕێک له شێوازەکانی لێکدانەوه و ڕاڤەکردنی ئەم زانا مەزنه بداتەوه. ئامانج لەم لێکۆڵینەوەیه دەرخستنی چوارچێوەی کاری مەلا عەبدولکەریم و شێوەی ڕاڤەکردن و لێکدانەوەی ئایەتەکانه؛ لەگەڵ ئەوەشدا لایەنی ئەدەبی و جوانی ناسی و ئاستی ڕەوانبێژی و ڕادەی زمان پاراوی و ڕەوانیی نووسراوەی ڕاڤەیی مەلا عەبدولکەریم دەخاته بەر تیشکی لێکۆڵینەوه.