نالی گه شترین و پرشنگدارترین ئه ستێره ی ئه ده بی کوردی، شاعیرێکی ئه ویندار و به هه سته که به ده ست و په نجه ی خه یاڵه هونه رمه نده که ی تان و پۆی عیشقی حه قیقی و مه جازی لێک گرێ داوه و نه خشێکی رازاوه ی لێ خه لقاندوه و دیوانی ئه ده بی کوردانی پێ ئاوه دان کردۆته وه . تاڵ تاڵی ئه م نه خشه به بایه خه هه رکام جگه رگۆشه یه کن که به شیله ی گیانی نالی په روه رده کراون و له پێش چاوی نالی باڵایان کردوه و هه ر بۆیه به دڵ و داو چاوه دێریان ده کا: له جگه ر گۆشه یی شیعرم مه ده مه عنایی خراب بێ خه تا که س نیه رازی که له ئه ولادی درێ له دیوانه ره نگینه که ی نالیه وه وا ده ر ئه که وێ شاعیری دڵ سووتاومان لانی که م دوو جار سه فه ری مه ککه و مه دینه ی کردووه و دیاره له هه ر دوودا تامه زرۆیه کی بێ قه رار بووه و هه ر به سه ر چووه و نه به پێ. دیاری ئه م حاجیه دڵ سافه بێ غه ل و غه شه سێ پارچه شیعره که من ناوم ناون " حه ج نامه "، هه ر له به ر ئه وه ی له سه فه ری حه ج دا وێژراون. موسته زاده به ناو بانگه که ی"ئه ی تازه جه وان" که په سنی پێغه مبه ره (د.خ) و باسی مه دینه ی تێدایه ، "ئه ی که ڕوو زه ردی مه دینه " که رێی تێ ئه چێ له کاتی ماڵ ئاوایی له مه ککه وتبێتی و "ئه لا ئه ی نه فسی بووم ئاسا" که قه سیده یه کی دوور و درێژه و به هه ق شیاوی ئه وه هه یه بانگی "حه ج نامه "ی به گه ێدا بخوێنرێ. هه رکام له م سێ پارچه شیعرانه ، ره نگ و بۆ و تام و مه زه ی خۆی هه یه و دیاره هه ر سێکه ش ره نگ جوان و تام خۆشن. نووسه ری ئه م باسه ، تێ ده کۆشێ سه رنجێکی تایبه تمه ندیه کانی هه ر کام له م سێ پارچه شیعرانه بدات و له لایه نی عیشقی حه قیقی نالی پایه به رز بڕوانێ.