1403/09/01
هادی رضوان

هادی رضوان

مرتبه علمی: دانشیار
ارکید:
تحصیلات: دکترای تخصصی
اسکاپوس: 32165v
دانشکده: دانشکده زبان و ادبیات
نشانی:
تلفن:

مشخصات پژوهش

عنوان
زاری، نوقمی زەریای خۆشەویستی پێغەمبەر(د.خ)
نوع پژوهش
مقاله ارائه شده کنفرانسی
کلیدواژه‌ها
خۆشەویستی، پێغەمبەر، زاری
سال 1403
پژوهشگران هادی رضوان ، کامل کس نزانی

چکیده

پەسن و دەربڕینی خۆشەویستی بۆ مەعشووق یەکێ لە سەرەکیترین هۆکارەکانی شیعری شاعیران ونووسەران بووە و هەیە. بۆیە لەلای زۆرکەس لە شاعیرانی موسڵمان، لەبەر خۆشەویستی لە ڕادەبەدەریان بۆ ئایینی ئیسلام، لە دووتۆی دیوانەکانیاندا، پێغەمبەر (د.خ) بووە بە مەعشووق و هەستی خۆیان وەک عاشق و شەیدایێ بۆ ئەو زاتە دەربڕیووە. لەم مەیدانەشدا شاعیرانی کورد زۆر وەستایانە توانیویانە ئەم خۆشەویستییە بخەنە سەر لاپەڕەی کاغەز و شیعری خۆیانی پێ بڕازێننەوە. مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی سائێب ناسراو بە زاری یەکێ لەو شاعیرە بە توانا و عاشقانەیە، کە بە خوێندنەوەی دیوانە شیعرییەکەی ڕێژەی نوقمبوون لە زەریای خۆشەویستی ئەو شاعیرە لە هەمبەر پێغەمبەر(د.خ) دەبینرێت. ئەم توێژینەوەیە، لێکۆڵینەوەیە لە چەمکەکانی خۆشەویستی زاری بۆ پێغەمبەر (د.خ) لە دیوانەکەیدا. شێوازی لێکۆڵینەوەکەی ئێمە بریتییە لە شیکاری وەسفی، بە بەکارهێنانی لێکۆڵینەوەی بەڵگەنامە و شیکاری ناوەڕۆک. بە هۆی شارەزابوونی زاری بە ژیان و کەسایەتی و پەیامی پێغەمبەر(د.خ) سەرەڕای ناساندنی ئەو زاتە، خۆشەویتییەکی عارفانە لە شیعرەکانییدا دەبیندرێ. شیعرەکانی زاری سەبارەت بە ستایش و خۆشەویستی بۆ پێغەمبەری ئیسلام تەنیا بۆ دەربڕینی خۆشەویستی و پەرۆشی نییە، بەڵکوو بۆ وەرگرتنی ئیلهامە لە ئاکار و فێرکارییە ئیسلامیەکان و بڵاوکردنەوەی پەیامی ئاشتی و بەراوردکردنی لەگەڵ ژیانی خۆیەتی. زاری توانیویەتی لە زۆربەی چەمکەکانی خۆشەویستی و هەروەها بەکارهێنانی زۆربەی جوانکارییە ئەدەبیەکان بۆ پێغەمبەر(د.خ) کەڵک وەرگرێ.