لەم وتارەدا باس لە نوێنەرایەتی و ھاوشێوەکردن و جیاوازی نێوان ئەو دووانە و ڕۆڵی ئەوان لە پێکھێنانی گێڕانەوەدا کرا. ھاوشێوەکردن ئاماژە بە جیهانی ڕاستەقینە ناکات و باس لەوە کرا کە ئەوەی گێڕانەوەکە لە قاڵب دەدات نوێنەرایەتیکردنە. لە ھاوشێوەکردندا، مردنی نیشانەکە ڕوودەدات، چونکە واقیعەکە بە تەواوی پشتگوێ دەخرێت، بەڵام نوێنەرایەتییەکە ئاماژە بە جیهانی واقیعی لەخۆدەگرێت و هەرچەندە کورتکراوە و کەمکراوەتەوە، بەڵام واقیع تێیدا ئامادەیە.