1405/09/04
عبدالله رسول نژاد

عبدالله رسول نژاد

مرتبه علمی: دانشیار
ارکید:
تحصیلات: دکترای تخصصی
ریسرچ گیت:
دانشکده: دانشکده زبان و ادبیات
اسکولار:
پست الکترونیکی: a.rasoulnezhad [at] uok.ac.ir
اسکاپوس: پیوند
تلفن: 33724789
HIndex:

مشخصات پژوهش

عنوان
پلە و پێگەی ئافرەت لە تەفسیری شێخی خاڵدا
نوع پژوهش
مقاله چاپ‌شده در مجلات علمی
کلیدواژه‌ها
مامۆستای خاڵ، تەفسیری قوڕئانی پیرۆز، پێگەی ئافرە ت، نوێخوازی.
سال 1403
مجله گۆڤاری سلێمانی بۆ زانستە مرۆڤایەتییەکان
شناسه DOI jzsb.12533/10.17656
پژوهشگران عبدالله رسول نژاد ، سعادت محمودی

چکیده

کورتەی بابەت: زاناو ڕۆشنبیری پایە بەرز مامۆستا شێخ موحەممەدی خاڵ، وەک چاکخۆازێکی موسڵمانی کورد، هەمووهەوڵی بێ وچانی بۆ گەڵ وئایین و زمانی تەرخان کردووە، بە نووسینی ئاسەوارە بەکەڵک وپڕ کاکەڵەکانی تێکۆشاوە ئاوڕبداتەوە سەر هەر سێ بەشی سەرەکی کلتووری کۆمەڵگاکەی؛ بە نووسینی فەرهەنگ وپەندیپێشین یان، هەروەها زیندووکردنەوەی نێو و ئاسەواری زانایانی کورد وەک بێتووشی ، نۆدیی و زەهاوی ، گرینگی بە زمان وکلتووری گەلەکەی داوە وئەرکی نەتەوەیی خۆی بەجێ هێناوە؛ بەنووسینی ئاسەواری بەنرخ لە بواری فیکری ئیسالمیدا وەک تەفسیری قوڕئانی پیرۆز، ئەرکی ئایینئ خۆی بەجێگەیاندوە،هەروە ها بەنووسینی دەیان وتار لەسەر بابەتە سەر دەمیەکان، الیەنی ڕۆشنبیری خۆی ڕۆشن کردۆتەوە. مامۆستای خاڵ، کە بەواتای خۆی"هەر لە سەرەتاوە پەروانەی شەمی قوڕئان وبولبولی شەیدای ئەم گولستانە بوەو پتر لە خۆراکی جەستە، عەوداڵی خۆراکی گیان بوە، پێیوابوە کە باشترین شت بۆ خۆیوگەلەکەی ئەوەیە کە بە زبانی کوردی تەفسیرێکی ڕەوان لە قوڕئان بکات کە هەموو کەسێک بەهرەی خۆی لێوەربگرێت؛ "جاهەر بۆیە بەڕاستی ئەم تەفسیرە ، یەکێکە لە بەنرخترین ئاسەوارەکانی مامۆستای خاڵو لەحاستی تەفسیرە هزریە نوێخوازە بەرچاوەکانی دنیای ئیسالمدایە، کە بە ڕوانینێکی سەردەمیانەو بەدوورلە خوڕافەو درۆی هەڵواسراو بە بەژن وبااڵی ئیسالمەوە؛ ئاوڕی داوەتەوە سەر بابەتە نوێخوازیەکانی سەردەم. یەکێک لەم بابەتە گرینگانە داکۆک ی بوێرانە لە مافی ئافرەتان ونواندنی پێگەو پلەی ژن لە ڕوانگەی ڕوونی ئیسالم لە تەفسیرەکەیدایە؛ بۆ نموونە لە ڕاڤەی ئایەتی228سوڕەتی بەقەڕە، دوای ئاماژە بە ڕوانگەی شیخ موحەممەد عەبدە و سەیید قوتب، باسی یەکسانی مافی ژن وپیاو دەکات ولە ڕاڤەی ئایەتی 232ی هەمانسووڕە دا، بەتوندی سەرکۆنەی زۆر نەریتی ناڕێک ودژ بەهزرو زانستی وەک بەشوودانی نابەدڵی ئافرەت ، ژن بە ژنە وگەورەبەچووک دەکات.هەروەها لە ڕاڤەی ئایەت ی8ی سووڕەتی تەحریم دا داکۆکی لە یەکسانی بەرپرسیارەتی دایک وباوک لە نێو ماڵ وخێزاندا ئەکات و دەیان بابەتی لەم جۆرە. لەم وتارە دا بەپی توانا و بە شێوازی وەسفی شیکاری،چەند خاڵێک ی گرینگ لە بارەی پێگەی ژن لە تەفسیری مامۆستای خاڵدا ئەخەینە ڕوو تا نوێخوازی ئەو لەم بوارە هەستیارە، لە تەفسیرەکەیدا پیشان بدەین. وشە سەرەکی یەکان: مامۆستای خاڵ، تەفسیری قوڕئانی پیرۆز، پێگەی ئافرە ت، نوێخوازی.