مشخصات پژوهش

صفحه نخست /میتولوژیی تیتیل و بیبیل
عنوان میتولوژیی تیتیل و بیبیل
نوع پژوهش مقاله ارائه شده کنفرانسی
کلیدواژه‌ها به یت، ئوستووره، ژنزالی، پیاوزالی، نیشانه شناسی
چکیده "تیتیل و بیبیل" چیرۆکێکی مناڵانه یه که هه موو تاکێکی کورد له گه ڵیدا ژیاوه . گه لانی تریش ئه م چیرۆکه یان به زمانی خۆیان و به ناوی تره وه هه یه که جیهانیبوونی چیرۆکه که ده ر ئه خات و ئه یسله مێنێ خاوه نی وه ها بنه مایه کی پته وه که تێکه ڵی ڕۆحیات و باوه ڕه کانی هه ر گه لێک بووه و له لایه ن تاکه کانی هه ر کۆمه ڵگا یه که وه وه رگیراوه . بنه مای سه ره کی ئه م چیرۆکه باس له کێشه و به ره نگاریی دوو جیهان-بینی ئه کا که سه رده مانێکی زۆر، داڵغه و په رۆشیی هه ر کۆمه ڵگا یه ک بوو و مێشکی هه ر تاکێکی به خۆیه وه خه ریک کردبوو. ئه م دوو جیهان بینییه، ژنزاڵی و پیاوزاڵی بوون که هه ر کام له هه وڵی داسه پاندنی خۆی له چه قی باوه ڕه کاندا بوو. ئه م کێشه و به ره نگارییه کێشه یه کی ئاسایی نه بوو که زوو کۆتایی پێبێ و زوو له بیر وه چێ، به ڵکوو وه ها قووڵ بوو که هه موو بواره کانی ژیانی ته نییه وه و بناخه ی هزر و ئه خلاق و باوه ڕگه لی مه زهه بیی دامه زراند و هه موو جیهانیشی داگیر کرد و ته واوی گه لانی تێوه گلاند. چیرۆکی "تیتیل و بیبیل" بوو به به ستێنێک که وه ها کێشه یه ک له خۆ بگرێ و نیشانه کانی ئه و به ره نگارییه له خۆ بنوێنێ؛ که واته ئه م چیرۆکه هه ڵگری باوه ڕێکی جیهانییه و زمانحاڵی دۆخێکی پڕ له ناته بایی و به ره نگارییه که له مێژووی هزر و کۆمه ڵگای مرۆڤدا سه ری هه ڵدابوو؛ هه ر له به ر ئه وه یشه که هه موو گه لانی جیهان ئه م چیرۆکه یان هه ڵگرت و به زمانی خۆیان گێڕایانه وه . له م وتاره دا پاش گێڕانه وه ی چیرۆکه که ، توێژینه وه ی ئوستووره ناسانه له سه ر ئه و نیشانگه له ئه کرێ که ده رخه ری باوه ڕی ئه و دوو جیهان بینییه و به ره نگاریی نێوانیانه ؛ پاشان باس له و ژێرخانه یه کگرتووه ئه کرێ که هه وێنی ئه م چیرۆکه ی پێکهێناوه و ئه مه سه ره ڕای ئه و جیاوازییه یه که له ڕواڵه ت و ڕووخانیدا ئه بینرێ.
پژوهشگران نجم الدین جباری (نفر اول)